سه شنبه ۶ آبان ۱۳۹۹

کورتەی ژیانی ئەو کوردە پەنابەرەی براوەی گەورەترین خەڵاتی ماتماتیکی ٢٠١٨یە

پنج‌شنبه - 2 آگوست 2018
کورتەی ژیانی ئەو کوردە پەنابەرەی براوەی گەورەترین خەڵاتی ماتماتیکی ٢٠١٨یە

کۆچەر بیرکار، مامۆستا و پرۆفیسۆر لە زانکۆی کامبریجی بەریتانیا ئەمرۆ وەک یەکێک لە براوەکانی گەورەترین خەڵاتی بواری ماتماتیک راگەیەنراو، هەواڵەکەش بە سەردێری( کۆچبەرێکی کورد براوەی گەورەترن خەلاتی ماتماتیکی ٢٠١٨یە) لە زۆربەی رۆژنامەکانی بەریتانیادا بڵاوبووەوە.

کردنامه؛ کۆچەر، لە ساڵی  ١٩٧٨ لە شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە، خوێندنی بنەرەتی و ناوەندیی و دواناوەندی لە مەریوان تەواوکردووە، پاشان بۆ خوێندنی زانکۆ روودەکاتە شاری تاران و لە زانکۆی تاران براوانامەی بەکالۆریۆس لە ماتماتیکدا بەدەست دەهێنێت.

دوای تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ، وەک پەنابەر روو دەکاتە وڵاتی بەریتانیا و لە ماوەی نێوان ساڵانی ٢٠٠١- ٢٠٠٤ بروانامەی دکتۆرا (PhD) لە ماتماتیکدا  لە زانکۆی نۆتینگهام بەدەست  دەهێنێت، لە ساڵی ٢٠٠٣ دا خەڵاتی جڤاتی بیرکاریانەی لەندەن( London Mathematical Society) ی پێبەخشرا وەک “ئایندەرۆشترین خوێندکاری دکتۆرا” ئەو شەرەفەی پێبەخشرا.

وەک یەکێک لە چالاکترین و کاراترین ماتماتیکزانە هاوچەرخەکان دادەنرێت لە سەرانسەری جیهامدا لە بواری ئەندازە و جەبر و هاوکێشە ئاڵۆز و فرەژمارەییەکاندا.

ئەو خەڵاتانەی کۆچەر بەدەستی هێناون

کۆچەر بیرکار، پێشتر چەندین خەڵاتی گرنگ و بە بەهای بەدەستهێناوە، لە گرنگترینەکانی ئەمانەن:

۱- خەڵاتی فلیپ لێڤەرهولم؛ خەڵاتێکی تایبەتە بەو کەسانەی توێژینەوەیکی نوێ دەکەن و شوناسێکی جیهانیی بەو توێژینرەوەیە بۆ خۆیان تۆمار دەکەن، بەهای ئەو خەڵاتە ١٠٠ هەزار پاوەندە ساڵانە لە جیهاندا بە ٣٠ کەس دەبەخشرێت.

۲- خەڵاتێکی تایبەت لە میانی بەشداری لە (Fondation Sciences Mathématiques de Paris)، کە کێبرکێییەکە بۆ باشترین توێژەرەکانی بواری ماتماتیک لە پاریس بەڕێوەدەچێت.

۳ – خەڵاتی رێزلێنان لەلایەن جڤاتی ماتماتیکیی ئەمەریکا.

۴ – خەڵاتی بوار (بواری ماتماتیک) ٢٠١٨، بەهاکەی ١٥ هەزار دۆلارە.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس