جمعه ۲۷ فروردین ۱۴۰۰

پێشوازی نێچیروان بارزانی لە بانگهێشتی کازمی بۆ دەسپێکی گفتوگۆی نەتەوەیی

سه‌شنبه - 9 مارس 2021
پێشوازی نێچیروان بارزانی لە بانگهێشتی کازمی بۆ دەسپێکی گفتوگۆی نەتەوەیی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ دەسپێکی گفتوگۆی نەتەوەیی لە عێراق بە مەبەستی چارەسەر کێشە و دژایەتییەکان، کرد.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیامێکدا داوای کرد کە گفتوگۆی نەتەوەیی لە نێوان پارت و لایەنەکانی عێراق و بەتایبەتی لە نێوان دەوڵەتی ناوەندی و هەرێمی کوردستان بە مەبەستی چارەسەری کێشە و دژایەتییەکان و گەییشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بودجەی ۲۰۲۱ ی عێراق دەست پێبکات.

نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کاردانەوە بە ئەو داخوازییە، بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ڕایگەیاند لە ئەو داخوازییەی کازمی پاڵپشتی دەکات.

ناوبراو لەو پەیامەدا هێناویە: لە بانگهێشتەکەی کازمی بۆ گفتوگۆ نەتەوەیی لە نێوان پارت و لایەنە عێراقییەکان و گفتوگۆی ڕاستەقینەی نەتەوەیی، بنەڕەتی و قووڵ بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی لە چوارچێوەی دەستووری عێراق، پاڵپشتی دەکەم.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس