جمعه ۲۶ شهریور ۱۴۰۰

لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنی بلینکن؛۲۴ نوێنەری ئەمریکا داوای دەرکردنی گەمارۆی زیاتر دژی ئێران دەکەن

جمعه - 12 مارس 2021
۲۴ نوێنەری ئەمریکا داوای دەرکردنی گەمارۆی زیاتر دژی ئێران دەکەن

گرووپێکی 24 کەسی لە نوێنەرانی ئەمریکا بە واژۆی نامەیەکی سەرئاوەڵا وێڕای پاڵپشتی لە گەمارۆی سەختگیرانەتر دژی ئێران، داوای ڕێککەوتنێکی درێژخایەن تر و بەهێزتر لەگەڵ تارانیان کرد.

جاش گاتهایمر نوێنەری دیمۆکرات لە ویلایەتی نیوجرسی شەوی پێنجشەممە بە بڵاو کردنەویە پەیامێک لە تویتەر لە نووسینی نامەیەک بۆ ئانتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەواڵی دا کە بە پشتیوانی لە سەپاندنی گەمارۆی پێشێلگیرانەتر دژی ئێران، پێکهێنراوە.

ناوبراو لە ئەو پەیامە تویتەریەدا نووسی: من و مایکل تی مەک کال نوێنەری کۆماریخواز لە ویلایەتی تێگزاسەوە بەرپرسایەتی گرووپێکی دووحیزبی بریتی لە ۲۴ نوێنەری دیمۆکرات و کۆماریخواز کە پاڵپشتی دەکەن لە سنووردار کردنەوەی زیاتری ئێران، لە ئەستۆمانە.

گاتهایمر لە بەشێکی دیکە لە پەیامە تویتەریەکەیدا زیادی کرد: ئێمە لەگەڵ وەزیری دەرەوە ئانتۆنی بلینکن لەسەر ڕێککەوتنێکی درێژخایەن تر، بەهێزتر و پێشێل گیرانەتر بۆ پاراستنی خۆمان و هاوپەیمانەکانمان لە بەرانبەر ئێرانێکی پڕچەک بە چەکی ناڤۆکی و نوقم لە تیرۆر، هاوڕاین.

ئەوان لە نامەکەیاندا هێناویانە کە بە بڕوای ئێمە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بە ئەو ئەندازەیە ئەبێ ببوایە ، ئێران بە دەستخستنی چەکی ناڤۆکی سنووردار ناکاتەوە و لە بەرانبەر ئەو ڕێککەوتنەدا پارەیەکی زۆری بلۆکە کراویان وەرگرت، لە حاڵێکدا کە ئەو پارەیە بۆ بەرەپێش بردنی بەرنامەی مووشەکی و پاڵپشتی لە تیرۆریزم بەکار دەهێنن.

لە درێژەی نامەکەدا هاتووە: ئێمە وەکوو نوێنەرانی کۆنگرە داوا لە ئێوە وەزیری دەرەوە دەکەین کە ڕێککەوتنی باشتر و بەربڵاوتر لەگەڵ ئێران واژۆ بکەن، بە شێوەیەک کە ڕێگری بکات لە دەستخستنی چەکی ناڤۆکی لەلایەن ئێرانەوە.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس