هەرێمی کوردستان لە ئاستی باڵا ڕوونکردنەوە بۆ ئێران و تورکیا دەدات

به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به پولێكى پۆست ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌مه به‌فه‌رمى په‌سه‌ند نه‌كراوه و ته‌نها پرۆژه‌ى دیزاین بوون.

سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى ڕاگه‌یاندووه: وڵاتان له هه‌ر بۆنه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك یادگارى بمێنێـه‌وه پولێكى پۆست چاپ ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان كراوه له كاتى هاتنى پاپا فرانسیس له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بووه، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته زیاد له پێویست گه‌وره كراوه چونكه ئه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌ته‌وه له چوارچێوه‌ى پرۆژه‌ى دیزاین بوه‌و په‌سه‌ند نه‌كراوه و هه‌رێم له چوارچێوه‌ى سنورێكى دیاریكراودا رێز له خاك و سه‌روه‌رى ووڵاتانى دراوسێ ده‌گرێت.
دزه‌یی ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، ئه‌م بابه‌ته له‌توركیا به‌هۆى ناكۆكى نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن زیاد له پێویست گه‌وره كراوه و له توركیاش زۆر شت له‌سه‌ر هه‌رێم وتراوه‌و ساڵى ڕابردوو سه‌رۆكى پارتێكى توركیا گوتبووى كه كه‌ركوك ۸۲ههمین و موسڵ هه‌شتاو سێیه‌مین پارێزگاى توركیایه‌و هه‌رێم هیچ شتێكى له‌و باره‌یه‌وه نه‌وتوه.
به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى پەیوەندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم باس له‌وه‌ده‌كات، پێشتر كێشه‌ى وا ڕویداوه و چاره‌سه‌ركراوه و هه‌رێمى كوردستان دووپاتى ده‌كاته‌وه ڕێز له ووڵاتانى دراوسێ توركیا، سوریا ،ئێران ده‌گرێت.
له‌دواى هاتنى پاپا فرانسیس بۆ هه‌رێمى كوردستان و چاپكردنى پولێك له‌سه‌ر بوو توركیا و ئێران داواى رونكردنه‌وه‌ى فه‌رمیان له‌حكومه‌تى هه‌رێم كردوو هه‌رچه‌نده وته‌بێژى حكومه‌ت ڕونكردنه‌وه‌یدا به‌لام ڕونكردنهوهكه به دڵى ئه‌و دوو وڵاته نه‌بوو ئه‌مرۆش به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه ڕونكردنهوهیداو پێده‌چێت توركیا چاوه‌روانى روونكردنه‌وه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت یاخود سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بێت.