ئۆردوگانیستە کوردەکان
لە چەند ساڵی رابوردوودا، ئەفسانەی ئۆردوگانیزم بۆتە یەکێکە لە ئەفسانە گەورەو ترسناکو بەربڵاوەکانی خۆرھەڵات. ئەم پیاوە ناسیونالیستییە پیاوکوژو جەلادە، کە خۆی لە تورکیادا بەجۆرێکی نوێو دیماگۆگی درێژە بە سیاسەتی ناسیونالیستیانەی تورکی دەدات، جۆرە فۆرمێکی نوێی کەمالیزم پیادەدەکات کە لەبری ئەوەی روو لە خۆرئاوا بێت، رووی لە ئیسلامە، لە ناوەوە دەست لە ھیچ کوشتنو بڕییەک ناپارێزێت