تاریخ انتشار : پنجشنبه 23 دی 1400 - 23:48
کد خبر : 1970

وێبیناری “کتێبخانەی ئەلەکترۆنیکی کوردی” بەڕێوە چوو

وێبیناری “کتێبخانەی ئەلەکترۆنیکی کوردی” بەڕێوە چوو

لەم وێبینارەدا دوکتۆر بەختیار سەجادی ئەندامی کارای گرووپی توێژینەوەیی زمان و ئەدەبی کوردی توێژینگەی کوردستانناسی وێڕای ئاماژە بەوەی کە کتێبخاەی ئەلەکترۆنیکی کوردی ئەمڕۆکانە پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە، وتی: بەداخەوە هەوڵەکان لەم بوارەوە زۆر کەموکورت و بچڕبچڕن و ئێمەی کورد لە هچ شوێنێی دونیا خاوەن کتێبخانەیەکی ئەلەکترۆنیک نین کە بتوانێ سەرچاوەکان بخاتە بەردەستی خەڵک. سەجادی وتیشی: کتێبخانەی ئەلەکترۆنیک

لەم وێبینارەدا دوکتۆر بەختیار سەجادی ئەندامی کارای گرووپی توێژینەوەیی زمان و ئەدەبی کوردی توێژینگەی کوردستانناسی وێڕای ئاماژە بەوەی کە کتێبخاەی ئەلەکترۆنیکی کوردی ئەمڕۆکانە پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە، وتی: بەداخەوە هەوڵەکان لەم بوارەوە زۆر کەموکورت و بچڕبچڕن و ئێمەی کورد لە هچ شوێنێی دونیا خاوەن کتێبخانەیەکی ئەلەکترۆنیک نین کە بتوانێ سەرچاوەکان بخاتە بەردەستی خەڵک.

سەجادی وتیشی: کتێبخانەی ئەلەکترۆنیک وەکوو پردێکە لە نێوان دوو قۆناغی پێش و پاش خۆی، قۆناغی پێش خۆی مەبەست ئەو سەرچاوانەیە کە لە ڕواڵەتی کتێب، توێژینەوە و وتاردا نووسراون و لە بەردەست دان.

سەجادی وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە کوردیدا سیستەمێکی یەکگرتووی ڕێنووسمان نییە، وتی: لەم چەند ساڵەی دواییدا بە هۆی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژی و شێوەی تاکایەتی خوێندنەوە، ئەم حەقیقەتە زیاتر دەرکەوت کە ڕێنووسی یەکگرتوو پێویستییەکی حاشاهەڵنەگرە.

ناوبراو وتی: ئەو مەتێریاڵانەی کە دەبێ ببنە ئەلەکترۆنیک و بخرێنە بەردەستی خوێنەر کێشەیەکیان هەیە و بە رێنووسی یەکگرتوو نەنووسراون و ئەمەش کێشە بۆ توێژەر ساز دەکات بە واتایەکی دیکە بۆ وێنە ناوێک لە سێرچدا بە دەیان شێوە تۆمار کراوە و ئەمەش توێژەر تووشی کێشە دەکات.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە دونیای دیجیتاڵدا بوون و نەبوونی یەک خاڵ ئەنجامی گەڕانەکان ئەگۆڕێت، داکۆکی کرد: هەر بەم بۆنەوە دەبێ لە جاران گرینگی زیاتر بەم بەشە بدرێت و چارەسەر کردنی ئەم کێشەیەش ڕێکاری یاسایی و حکوومی هەیە.

ئەندامی کارای گرووپی توێژینەوەیی زمان و ئەدەبی کوردی توێژینگەی کوردستانناسی لە درێژەشدا باسی پێویستی و دەرەنجامە ئەرێنی و نەرێنییەکانی کتێبخانەی ئەلەکترۆنیکی کرد و وتیشی: کتێبخانەی ئەلەکترۆنیک وەکوو بنکەی زانیارییە کە هەم بۆ خوێنەری ئاسایی و هەم بۆ توێژەر دەتوانێ زۆر بە کەڵک بێت هەو بەو شێوە کە لە وڵاتانی دیکە بە باشی کەڵکی لێ وەرگیراوە.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: کتێبخانەی ئەلەکترۆنیک لە لایەن توێژەرانەوە بە کار دێت و ئەوان لە توێژەنەوەکانی خۆیاندا ئاماژەی بۆ دەکەن کە لە دەرەنجامدا ئەو شوێنە ئەووەی بڵاو کردۆتەوە دەبێتە خاوەن نوانەیەکی بەهێز و پاش هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە، دەقەکە یان ناوەندەکە دەبنە خاوەن IF یان هەمان ڕادەی کاریگەری کە بەداخەوە لە ناو کورددا لە ئارادا نییە.

سەجادی لە درێژەشدا وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە دانانی کتێبخانەی ئەلەکترۆنیکی کوردی کارێکی زۆر گرینگە، وتی: ئەمە کاری تاکەکەس نییە و کارێکی بە کۆمەڵە، بووجە و ئێمکاناتی زۆری دەوێ و هیوادارم ئەم پرۆژەیە لە لایەن توێژینگەی وردستانناسییەوە درێژەی پێ بدرێت و فازەکانی دیکەشی بچێتە خانەی جێبەجێ کردنەوە.

ئەو داوای لە سەرۆکی توێژینگەی کوردستانناسی و سەرۆکی زانکۆی کوردستان کرد کە گرینگی زیاتر بەم باسە بدەن.

لە درێژەشد دوکتۆر مەهدی حسێنی، بەرپرسی گرووپی توێژینەوەیی مێژوو و فەرهەنگی توێژینەوەی کوردستانناسی وتی: بارودۆخی لێکۆڵینەوەی کوردی بە بۆنەی کەم بوونی سەرچاوە لە کتێبخانە سونەتییەکان کێشەی زۆری هەیە و ئەو کتێبانەش کە بە زمانی کوردی هەن، لە کتێبەکانیتر و ڕێکخراوەکانیتردا پۆلێن بەندی و پێڕست کراون.

ئەو ئاماژەی بۆ دیکەی کێشەکان کرد و وتیشی: لە کتێبخانەکاندا سیستەمەکان دەرفەتی گەڕان بە زمانی کوردی بە توێژەران نادەن، خوێنەر ئاگاداری بوون یان نەبوونی سەرچاوەی پێویست لە دیکەی کتێبخانەکانیش نییە و هەروەها ناچارە بۆ دۆزینەوەی کتێبی پێویست سەردانی هەموو کتێبخانەکان بکات و هەمووی ئەمانە بوونەتە بەربەست بۆ توێژەران.

دوکتۆر حسێنی وێڕای ئاماژە بەوەی کە ڕێژەی بڵاوکردنەوەی کتێب بە زمانی کوردی لە بوارە جیاجیاکاندا زۆرە بەڵام پرش و بڵاوە و بە شێوەیەکی ڕێک و پێک نەکەوتوونە بەر دەستی خوێنەران، ڕوونی کردەوە: هەندێ لە ئامانج و مەبەستەکانی پۆلێن کردنی سەرچاوەکان دۆزینەوەی هەموو بەرهەمەکانی نووسەر، دۆزینەوەی هەموو بەرهەمەکانی بڵاوگەکان، ئەوەی کە چەند پێداچوونەوە لە سەر بەرهەمێک هەیە و هەروەها دۆزینەوەی بەرهەمە پێوەندیدارەکانن.

ناوبراو بەم شێوە درێژەی بە باسەکانی دا و ڕوونی کردەوە: بارودۆخی جیهان نیشان ئەدات ئەو نەرم ئامێرانەی کە بەکار ئەبرێن گەیشتۆنەتە بەرزترین ئاستی خۆیان و هەروەها ستافی کتێبخانەکان زۆر شارەزان، لای ئێمەش سەرچاوە ئەلەکترۆنیکییەکان زۆر بەڵام پرش و بڵاون، ئێمە پێویستمان بە نەرم ئامێرێکی ڕێک و پێک و چارەسەر کردنی کێشەی زمانی کوردی لە بواری راگەیاندن هەیە بۆ ئەوەی بەو ئاستە بگەین.

دوکتۆر حسێنی سەبارەت بەو کارانەی تا ئێستا لەم پرۆژەدا کراون، وتی: کۆکردنەوەی سەرچاوە ئەلەکترۆنیکەکان، فێرکاری پێڕست نووسی لە زمانی کوردی، دۆزینوەی پشتیوان بۆ بەردەوام بوونی پرۆژەکە، دابەزاندنی نەرم ئامێر لە سەر سیستەمی سێرڤێر و مافی بەدی هێنەر لە ڕیزی ئەو کارانە دان کا تا ئێستا لەم پرۆژەدا ئەنجام دراون.

ناوبراو ڕایگەیاند: لە قۆناغی یەکەمدا ١١ هەزار کتێب دانراون و بۆ قۆناغی دووهەمیش بڕیارمان داوە ١٠ هەزار کتێب تۆمار بکەین.

بەرپرسی گرووپی توێژینەوەیی مێژوو و فەرهەنگی توێژینەوەی کوردستانناسی ڕایگەیاند: گەر قۆناغی دووهەمی پرۆژەکەش جێبەجێ بکرێت، دەبێتە برەندێک بۆ توێژینگەی کوردستانناسی و کتێبخانەیەکی باش دەخاتە بەردەستی خوێنەرانەوە و هەروەها دەستکەوتی زۆری دەبێت کە دواتر ڕوون دەبێتەوە.

حسێنی لە کۆتاییدا شیوازی بەکارهێنان و کەڵک وەرگرتن لە فازی یەکەمی ئەم پرۆژەی شرۆڤە کرد و وڵامی پرسیاری بەشداربوونی وێبینارەکەش درایەوە./ئیبراهیم شادمان مێسرکانلوو

برچسب ها :

ناموجود
ارسال نظر شما
مجموع نظرات : 0 در انتظار بررسی : 0 انتشار یافته : ۰
  • نظرات ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط مدیران سایت منتشر خواهد شد.
  • نظراتی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • نظراتی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط با خبر باشد منتشر نخواهد شد.

اخبار

اقتصاد

فتوتیتر

تبلیغات