ماكرۆن به‌ڵێنى ناردنى هێزى داوه بۆ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى شه‌ڕڤانان

سه‌رۆك كۆمارى فه‌ره‌نسا، پشتیوانى خۆى بۆ هێزه‌كانى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل، یه‌په‌گه له كوردستانی سووریا دووپات كرده‌وه له شه‌ڕى داعش، به‌رپرسێكى یه‌په‌گه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌و پشتیوانییه له رێگه‌ى ناردنى هێزه‌وه ده‌بێت.
کوردنامە: ماكرۆن، دوێنێ له پاریس، له‌گه‌ڵ شاندێكى نوێنه‌رانى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل، كۆبووه‌ته‌وه، نوسینگه‌ى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، بڵاویكردەوه،” سه‌رۆك ماكرۆن، ستایسى قوربانییه‌كانى هێزه‌كانى سوریاى دیمو‌كراتى كردووه، كه رۆڵى یه‌كلایكه‌ره‌وه‌یان هه‌بووه له شه‌ڕى دژى داعش”.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌كردووه‌ته‌وه، فه‌ره‌نسا هاوكارى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ده‌كات، بۆ هه‌وڵدان بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئارامى له باكورى رۆژهه‌ڵاتى سوریا، له چوارچێوه‌ى به‌ڕێوه‌بردنێكى گشتگیر و هاوسه‌نگ، له‌پێناو رێگرى له هه‌ستانه‌وه‌ى داعش.
خالید عیسا، به‌رپرسى یه‌په‌گه، به رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، ئیمانیۆل ماكرۆن، به‌ڵێنى ناردنى هێزى داوه بۆ ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ هاوكارى مرۆیى، هاوكات به‌ڵێنى داوه فشار بكات بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى دیبلۆماسى بۆ كێشه‌كان بكرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه،”ئه‌و هاوكارییانه له‌پێناو گره‌نتى ئه‌منییه‌تى ناوچه‌كه و پاراستنیهتى له هێرشه‌كانى داعش، و رێگرى له دوژمنكارى ده‌ره‌كى”.