وەزارەتی دەرەوە هاتە سەر خەت؛کاردانەوەی ئێران بە چاپ کردنی پۆلەکەی پاپ/ هەولێر شرۆڤەی دا

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران ڕایگەیاند: بەکارهێنانى نەخشەیەکى ساختە لەلایەن دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستانى عێراقەوە پێچەوانەى پرەنسیپە نێودەوڵەتیەکانە.

سەعید خەتیب زادە وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران ناڕەزایەتی خۆی لەبارەی بڵاوکردنەوە و چاپکردنی “پول”ەکەوە گەیاندووەتە عێراق و داواشی کردووە دەستبەجێ گۆڕانکاری تێدا بکرێت.
وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران جەختیکردوەتەوە، کە بەکارهێنانى نەخشەیەکى ساختە پێچەوانەى پرەنسیپە نێودەوڵەتیەکانە، هاوکات راشیگەیاندووە، ئەو کارە هەنگاوێکی دۆستانە و هاوڕێیانە نییە.
پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای روونکردەوەی لە حکومەتی هەرێم کردبوو سەبارەت بەو پولە، هاوکات باڵیۆزەکەشى لە بەغدا ئەمەى خەونێکى پووچی هەندێ سەرکردەى کورد ناوبردووە.
ئێوارەى دوێنێ جوتیار عادل وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌دواى هاتنى پاپا فرانسیس بۆهه‌رێم كۆمه‌ڵێك وێنه بۆ پولى پۆسته پێشنیاركراوه، به‌ڵام ئه‌وه تا ئێستا پێشنیاره‌و نەبووه‌ته بڕیار.
ئاماژەى بەوەشکردوە، له‌كاتى هه‌ر بڕیارێكدا حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستورى عێراق و سه‌روه‌رى ووڵاتان له به‌رچاو ده‌گرێت و ئه‌وه‌ى كه هه‌یه تا ئێستا پێشنیارى هونه‌رمه‌ندێك بوه‌و هیچ مه‌به‌ستێكى له‌پشته‌وه نه‌بوه.