چهارشنبه ۳۱ شهریور ۱۴۰۰

بەرپرسی بۆمبدانەری داعش لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر کرا

شنبه - 13 مارس 2021
بەرپرسی بۆمبدانەری داعش لە پارێزگای ئەنبار دەستگیر کرا

هێزە عێراقییەکان لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاودا لە پارێزگای ئەنبار توانیان بەرپرسی بۆمبدانەری داعش لە ئەو پارێزگا بناسنەوە و دەستگیری بکەن.

هێزەکانی سوپای عێراق درێژە دەدەنە ئۆپراسیۆنە دژە تیرۆریستییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە، بەم شێوەیە، هێزە عێراقییەکان ئۆپراسیۆنێکی نوێیان لە دژی تەکفیرییەکان ڕێکخست.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە عێراقییەکان مۆڵگەی پاشماوەی داعشییەکانیان لە پارێزگای ئەنبار کردە ئامانج. لە ڕەوتی ئەو ئۆپراسیۆنەدا، هێزە عێراقییەکان توانیان بەرپرسی بۆمبدانەری داعش لە ئەنبار بناسنەوە و دەستگیری بکەن.

شیاوی باسە کە پێشتر هێزە عێراقییەکان یەکێک لە مەترسیدارترین چەکدارانی داعشیان لە پارێزگای نەینەوا دەستگیر کردبوو.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس