خەڵاتی کتێبی ساڵی کوردستان بە نووسەری بۆکانی پێشکەش کرا
محەمەد رەمەزانی لە بواری وەرگێڕانی بەرهەمە ئەدەبییەکان پێشینەیەکی درەوشاوی هەیە و جگە لەوەش نووسەرێکی شارەزای بەرهەمە ئەدەبییەکان بە زمانی کوردییە.ئەم نووسەرە کارناسیی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە و شارەزای زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسییە.ئەو بە وەرگێڕانی کتێبی هەرا و تووڕەیی ویلیام فاکنێر ناوبانگی دەرکرد و شێوازێکی نوێ لە وەرگێڕانی ڕۆمانی داهێنا.




