یکشنبه ۲۸ شهریور ۱۴۰۰

بارودۆخی سێ کەسیان ناجێگیرە؛تەقینەوە لە ڕێگای کاروانی سەربازی تورکیا لە جۆلەمێرگ/ ٧ هێزی سەربازی بریندار بوون

چهارشنبه - 15 سپتامبر 2021
تەقینەوە لە ڕێگای کاروانی سەربازی تورکیا لە جۆلەمێرگ/ ٧ هێزی سەربازی بریندار بوون

تەقینەوە لە ڕێگای کاروانی سەربازی لە جۆلەمێرگ بووە هۆی بریندار بوونی ژمارەیەک هێزی سەربازی تورکیا.

بە پێی هەواڵی کوردنامە، بە هۆی تەقینەوە لە ڕێگای کاروانی سەربازی لە جۆلەمێرگ ٧ هێزی سەربازی بریندار بوون کە بارودۆخی ٣ کەسیان نالەبارە.

ئەم تەقینەوە لە کاتێکدا ڕووی دا کە کاروانی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان لە ڕێگای زوکان لە جۆلەمێرگ تێدەپەڕین. ٧ کەس برینداربوون کە ئەفسەری پایەبەرزیشیان تێدایە. برینداران خێرا بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی یوکسک ئۆڤا گوێزرانەوە.

پاش تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر هێزی سەربازی چوونە ئێرە و هەموو ناوچەکەیان گەمارۆ دا.

شیاوی ئاماژەیە ئەمە سێهەمین ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلە سەربازییەکان لەم مانگانەی دواییە. هێشتا سەبارەت بە شوناسی بەرپرسانی ڕووداوەکە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

سەرچاوە: مێهر


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس