سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى به‌ريتانيا، نه‌ديم زه‌هاوى كۆبووه‌وه.

بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى ده‌ستبه‌كاربوونى له پۆستى تازه‌يدا له نەدیم زه‌هاوى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و گوتى: “مايه‌ى شانازييه كه ده‌بينين بۆ يه‌كه‌مجاره كوردێک له به‌ريتانيا له بوارێكى گرنگدا ده‌بێته وه‌زير و له زۆر بوارى ژيانى سياسى و كارگێڕيدا سه‌رده‌كه‌وێت”،
هه‌روه‌ها گرنگيى سوودوه‌رگرتنى هه‌رێمى كوردستانى له ئه‌زموون و سه‌ركه‌وتنه‌كانى به‌ريتانيا له بوارى په‌روه‌رده و خوێندندا دووپات كرده‌وه، به‌تايبه‌تيش له بوارى خوێندنى پيشهييدا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان زۆر پێويست و گرنگه.
لاى خۆيه‌وه نه‌ديم زه‌هاوى خۆشحاڵيى خۆى به سه‌ردان و ديدارى سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى كه يه‌كه‌م شاندى فهرميى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيايه دواى ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ک وه‌زيرى په‌روه‌رده، پێشوازى لێده‌كات و له‌گه‌ڵياندا كۆدبێته‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختى له ئاماده‌يی به‌ريتانيا بۆ هاوكارى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عێراق له بوارى په‌روه‌رده‌دا كرده‌وه و رايگه‌ياند هه‌رێمى كوردستانيش وه‌ک وڵاتانى ديكه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ده‌توانێت له بوارى كارى هاوبه‌شمان سوودمه‌ند بێت.
ئاڵوگۆڕى بيروڕا ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.