هونەرمەندی ناسراوی شانۆی کوردستان کۆچی دوایی کرد
یکشنبه - 26 سپتامبر 2021

یووسف عەرشی هونەرمەندی ناسراوی بواری شانۆی کوردستان ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

یووسف عەرشی ماموستای قوتابخانەی هیدایەتی سنە و هاندەری لاوانی سنە بۆ چوونە ناو گۆڕەپانی شانۆ بوو و چالاکی زۆری لەم بوارەدا بووە.
دەرهێنانی شانۆکانی “قورعە بۆ مردن” بەرهەمی واهە کاچا و “پاڵەوان ئەکبەر دەمرێت” بەرهەمی بەهرام میرزایی بە ئەکتەری خوێندکارانی قوتابخانەی هیدایەت خاڵی وەرچەرخانێک لە مێژووی شانۆی کوردستان بوو.