هەناردە کردنی کاڵا لە سنووری کێلەی سەردەشتەوە گەیشتە ۷۵ ملیۆن دۆلار
یکشنبه - 26 سپتامبر 2021

سەرۆکی گومرۆکی کێلەی سەردەشت وتی: هەناردە کردنی کاڵا لە سنووری کێڵەی سەردەشتەوە ٢٠ لەسەد بەرز بۆتەوە و گەیشتۆتە ٧٥ ملیۆن دۆلار.

زەیناڵ ڕەحمان پوور وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتی بازاڕچەی کێلەی سەردەشت، وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەموو رۆژێ زیاتر لە ١٥٠ لۆری هەڵگری کەلوپەلە نێردراوەکان لەم سنوورەوە بۆ عێراق نێردراون.
سەرۆکی گومرۆکی کێڵەی سەردەشت باسی گرینگایەتی ئەم بازاڕچەیەی کرد و وتی: ئەم سنوورە لە گەشە و بژیوی ئابووری خەڵکی ناوچە کاریگەری گرینگی هەیە.
ئەم سنوورە لە ٢٠ کیلۆمەتری شاری قەڵادزێ لە باکووری عێراق دایە و لە ساڵی ١٣٨٢ دستی بە کار کرد. سنووری کێلە لە ساڵی ١٣٩٨ەوە وەکوو سنوورێکی فەرمی لە لیژنەی دەوڵەتدا پەسند کرا.
مێهر