سه شنبه ۴ آبان ۱۴۰۰

لە لایەن لێکۆڵەرانی وڵاتەوە؛ڕێکاری نوێ بۆ بەرهەم هێنانی ڤاکسینی هێپاتیت ب خرایەڕوو

یکشنبه - 26 سپتامبر 2021
ڕێکاری نوێ بۆ بەرهەم هێنانی ڤاکسینی هێپاتیت ب خرایەڕوو

لێکۆڵەرانی وڵات ڕێکاری نوێیان بۆ بەرهەم هێنانی ڤاکسینی هێپاتیت ب خرایەڕوو.

فاتمە ڕەزایی خوێندکاری دوکتۆرای ئەندازیاری پزیشکی بەڕێوەبەری گەڵاڵەی بەرهەم هێنانی ڤاکسینی هێپاتیت ب، باسی باشی و خراپییەکانی ئەو ڤاکسینانەی کرد کە ئێستا بۆ هێپاتیت ب بە کار دەهێنرێن و وتی: باشترین ڕێکار بە کار هێنانی ئەدجوانت واتا ئانتی ژێنە بۆ ئەوەی لە ڕێگای هاندانی خانەکانی دەندریت، ئاکامی باشتر بەدی بێت.

ئەو وتی: لە لێکۆڵینەوەیەکدا سەلمێندراوە بە کەڵک وەرگرتن لە پۆلیمێری سروشتی فیبرۆئێنی ئاورێشم، ئەم ئەدجوانتە توانیویە وەکوو هۆکارێک بۆ پاشکەوت کردنی ئانتی ژێنی هێپاتیت کار بکات.

ناوبراو داکۆکی کرد: ئاکامی ئەم لێکۆڵینەوە کە لە لایەن زانکۆی ئەمیرکەبیر و ئەنستیتۆ پاستۆر بە شێوەی هاوبەش بەڕێوە دەچێت، لە پیشەی ڤاکسین سازیدا بە کار دێت.

مێهر


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس