سه شنبه ۴ آبان ۱۴۰۰

بۆ هاتوچووی هەرێمی کوردستان و ئێران:مەرجەکانی هاتوچۆی سنوورداری موسافر لە سنووری باشماخ ڕاگەیێندرا

سه‌شنبه - 28 سپتامبر 2021
مەرجەکانی هاتوچۆی سنوورداری موسافر لە سنووری باشماخ ڕاگەیێندرا

فەرمانداری مەریوان، لە ڕاگەیێندراوێکدا مەرجەکانی هاتوچۆی موسافری لە سنووری باشماخەوە بۆ هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە.

بە پێی ڕاگەیێندراوێک کە لە فەرمانداری مەریوان بڵاوی کردووەتەوە، بەڵگەی پێویستی داواکاران بریتی لە، داخوازی بە شێوەی نوسراو، پاسپۆرت، ناسنامە، بەلگەی ئەنجامی تێستی نەرێنی کۆرۆنا، پێشکەش کردنی بەلگەی پێویست بۆ سەلماندنی چالاکی لە ئیشی بواری خزمەتگوزاری، بەڵێندەران، ئەندازیاران، بازرگانان لە هەرێمی کوردستانە.

بە گوێرەی ئە ڕاپۆرتە، پێشەکش کردنی خزمەت بەس بۆ هاوڵاتیانی شاری مەریوانە، کەواتە ئەبێ سەرجەم داواکاران بەڵگەی پێویستی نیشتەجی بوونی خۆیان لە مەریوان بسەلمێنن.

کەسانێک کە دانیشتووی مەریوان نین ئەبێ لە ڕێگای ئیدارەی پارێزگاوە مۆڵەتی هاتوچۆ وەربگرن.

ناونووسی داواکاران بەس لە ڕۆژانی تاک و چوونە دەرەوە لە سنوور لە ڕۆژانی جووت ئەنجام دەدرێت.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس