خەڵاتی کتێبی ساڵی کوردستان بە نووسەری بۆکانی پێشکەش کرا
چهارشنبه - 29 سپتامبر 2021

خەڵاتی دووهەمین فستیڤاڵی خەڵاتی کتێبی ساڵ پێشکەشی نووسەر و وەرگێڕی بەناوبانگی بۆکانی کرا.

محەمەد رەمەزانی لە بواری وەرگێڕانی بەرهەمە ئەدەبییەکان پێشینەیەکی درەوشاوی هەیە و جگە لەوەش نووسەرێکی شارەزای بەرهەمە ئەدەبییەکان بە زمانی کوردییە.
ئەم نووسەرە کارناسیی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە و شارەزای زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسییە.
ئەو بە وەرگێڕانی کتێبی هەرا و تووڕەیی ویلیام فاکنێر ناوبانگی دەرکرد و شێوازێکی نوێ لە وەرگێڕانی ڕۆمانی داهێنا.