سه شنبه ۴ آبان ۱۴۰۰

موراد کۆسیری ڕۆژنامەڤانی بواری دۆخی کورد کۆچی دوایی کرد

شنبه - 2 اکتبر 2021
موراد کۆسیری ڕۆژنامەڤانی بواری دۆخی کورد کۆچی دوایی کرد

موراد کۆسیری ڕۆژنامەوانی بواری زمانی کوردی هەواڵدەرییەکانی ئۆرنەسل و فرات کۆچی دوایی کرد.

موراد مۆسیری ڕۆژنامەوانی سیاسی بواری زمانی کوردی دانیشتووی سوید، بەرەبەیانی دوێنێ بەهۆی شێرپەنجەی مێشک کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژنامەڤانی ئۆرنەسل یەکێک لە مێدیاکانی پالپشتی مافی کورد و کەمینەی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە نووسی کە موراد کۆسیری هاوکاری ئەو مێدیا کە چەندین ساڵە لە بواری هەواڵی کوردەکان و گۆڕانکارییەکانی ئەورووپای باکووری دەینووسی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی ۶۶ ساڵان بە هۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشک کۆچی دوایی کردووە.

موراد کۆسیری لەدایک بوونی ۱۷ ی ئاپی ۱۹۵۵ لە ئەدەنە بوو. ناوبراو دوای کوودەتای ۱۲ ی سێپتەمبەر بەهۆی دۆسیەی ئەندامێتی لە پارتی کۆمۆنیستی تورکیا لە ئەو وڵاتە چووە دەرەوە و جودا لە هەواڵنێری لە ئۆرنەسل لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فرات و ڕۆژنامەی ینی ئورگوز پولوتیکاش هاوکاری دەکرد.

مێهر


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس