۳.۷ دۆنم لە پارکی جەنەڵی ئاویەری سنە سووتا
شنبه - 2 اکتبر 2021

سەرۆکی دایرەی سەرچاوە سروشتییەکانی سنە وتی: لە ئاگرکەوتنەوەکانی ڕۆژی پێشووی کێوی ئاویەری سنە، ٣.٧ دۆنم لە پارکی جەنگەڵی ئاویەر سووتا.

محەمەد رەئووف نەسری لەم بارەوە وتی: دوو گرووپ لە هێزەکانی پاراستنی سەرچاوە سروشتییەکان و گرووپێکی کەرتی تایبەت ئەرکی کوژاندنەوەی ئاگرکەیان لە ئەستۆ گرتبوو.
ئەو وتیشی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٧.٢ دۆنم لە ئاویەر تووشی ئاگر بووە کە گەرچی خەساری زۆری نەبووە بەڵام بەداخەوە ڕوومەتی دڵڕفێنی ئاویەری شێواندووە.