سه شنبه ۴ آبان ۱۴۰۰

ئێلهام ئەحمەد:بایدن بەڵێنی داوە لە کوردستانی سووریادا دەمێنێتەوە

دوشنبه - 4 اکتبر 2021
بایدن بەڵێنی داوە لە کوردستانی سووریادا دەمێنێتەوە

ئێلهام ئەحمەد ڕایگەیاند مانەوەی ئەمریکا تا کاتی چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا پێویستە و دەوڵەتی ئەمریکا بەڵێنی داوە لە سووریا بمێنێتەوە.

ئێلهام ئەحمەد سەرۆکی کۆمیتەی بەڕێوەبەرایەتی مەجلیسی دیموکراتیکی سووریا، وێڕای داکۆکی لە سەر ڕۆڵی ئەمریکا لە چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا، وتی: بایدن بەڵێنی داوە لە سووریادا بمنێتەوە.

ئێلهام ئەحمەد ڕایگەیاند: پەکەکە هیچ نوێنەرایەتییەکی لە کوردستان سووریا نییە. لە حاڵێکدا کە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێز لە هەوڵەکانی پەکەکە بۆ بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریزم دەگرێت، دەبێ بڵێم ئەندامانی پەکەکە لە کودستانی سوویا نین.

ناوبراو باسی بەڵێنی بایدن بۆ مانەوە لە سووریای کرد و وتیشی: بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە درێژەی پشتیوانی ئەمریکا لە ناوچە پێشوازی دەکات. دەوڵەتی بایدن ڕایگەیاندووە لە سووریا ناڕواتە دەرەوە. ئێمە خوازیاری هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاین.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس