سه شنبه ۴ آبان ۱۴۰۰

لە کێبڕکێیەکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانێتی جیهان؛دوو زۆرانبازی ئێرانی میدالیای زێڕی پاڵەوانێتی جیهانیان بردەوە

دوشنبه - 4 اکتبر 2021
دوو زۆرانبازی ئێرانی میدالیای زێڕی پاڵەوانێتی جیهانیان بردەوە

حەسەن یەزدانی و ئەمیر حسێن زارع زۆرانبازانی کێشەکانی 86 و 125 کیلۆگرامی زۆرانی ئازادی کێبڕکێیەکانی جیهانی 2021 ی نوریژ بەرانبەر ڕکابەرەکانیان میدالیای زێڕیان بردەوە.

حەسەن یەزدانی لە فیناڵی کێبڕکێیەکانی زۆرانی ئازادی پاڵەوانێتی جیهان، چووە کێبڕکێی ڕکابەری ئەمریکی خۆی واتا تەیلۆر کە لە کێبڕکێیەکانی ئۆلەمپیکی تۆکیۆ بەرانبەری شکستی هێنابوو، بەڵام ئەم جارە توانی بە ئەنجامی ۶ بە ۲ بەرانبەر سەربکەوێت و میدالیای زێڕ بباتەوە.

هەروەها لە یاریەکی دیکەدا ئەمیر حسێن زارع لە فیناڵی کێبڕکێیەکانی کێشی ۱۲۵ کیلۆگرام چووە ڕکابەری گنۆ پتریاشویلی گورجستانی و توانی بە ئەنجامی ۹ بە ۲ سەربکەوێت و میدالیای زێڕ لە مل بکات.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس