سه شنبه ۴ آبان ۱۴۰۰

چارەنووسی نادیاری ٣٠٠٠ کوردی ئێزدی

گرووپی تیرۆریستی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ هێرشی کردە سەر ناوچەی ئێزدی نشینی عێراق و وێڕای کوشتنی هەزاران کوردی ئێزدی، چەند هەزار ژن و کچی دیل کرد.

نیویۆرک تایمز ژمارەی ون بووانی ئەم ڕووداوەی ٣٠٠٠ کەس ڕاگەیاندووە و وتوویە وێدەچێ زۆربەیان گیانیان لە دەست دابێت.

سەدان کەس لەم دیل کراوانە لە وڵاتانی تورکیا و سووریا دیلن و خاوەنەکانیان بۆ ئازاد کردنی ئەوان ٦٠٠٠ دۆلار پارەیان دەوێ بەڵام کێشە ئەوەیە زۆربەی ئێزدییەکان ئاوارەن و کاروپیشە و داهاتیان نییە.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس