سه شنبه ۴ آبان ۱۴۰۰

سنووری باشماخ لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان داخرا

ئارتیکاس ئێقباڵ ڕایگەیاند: هاتوچۆی موسافر لە سنووری نێودەوڵەتی باشماخی مەریوانەوە تا دەی ئۆکتۆبەر بەرانبەر بە ۱۸ ی ڕەزبەری ئەمساڵ بە هۆی بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق لەلایەن لایەنی عێراقییەوە قودەغە ڕاگەیێندراوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە ئەوەی کە دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەکان هاتوچۆی موسافر لە ئەو سنوورەوە دووبارە ەست پێدەکاتەوە، زیادی کرد: مەرجی هاتوچۆی موسافر لە ئەو سنوورەوە دوای هەڵبژاردنەکان بە نیشان دانی کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا ئەنجام دەبێت و کەسانێک کە ڤاکسینیان وەرنگرتووە، مافی پەڕینەوەی سنووریان نابێت.

مێهر


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس