کتێبی “مێژووی زانایانی ئایینی موکریان” چاپ و بڵاو کرایەوە
چهارشنبه - 6 اکتبر 2021

کتێبی "مێژووی زانایانی ئایینی موکریان" نووسراوەی محەمەد ئەحمەدیان لە ٥٦٨ لاپەڕە لە لایەن بڵاوگەی کوردستانەوە لە سنە و بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو کرایەوە.

ئەحمەد ئەحمەدیان زمانناس و لێکۆڵەر لەم بارەوە وتی: کتێبی “مێژووی زانایانی ئایینی موکریان” لێکۆڵینەوەیەکی تەواو لە سەر ژیان، بەرهەم و بیروهیزری زانایانی لێهاتووی موکریانە.
ئەو وتیشی: بۆ ئەم کارە زیاتر لە ٢٠٠ سەرچاوەی کوردی و فارسی و عەرەبی بەکارهێنراون و بۆ تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکە هەوڵی زۆر دراوە.
نووسەری ئەم کتێبە دەڵێت: پێشەکی کتێبەکە ٨٧ لاپەڕەیە و دەبێتە هۆی ئاشنایی زیاتری بەردەنگ و پرسیارەکانی وڵام ئەداتەوە.