سه شنبه ۴ آبان ۱۴۰۰

بە هەڕەشە دژی ئەمریکا وەسفی دەکات؛ڕەخنەی توندی بایدن لە ئوپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە کوردستانی سووریا

جمعه - 8 اکتبر 2021
ڕەخنەی توندی بایدن لە ئوپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە کوردستانی سووریا

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئوپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە ناوچەی ژێردەستی کوردانی سووریای لەمپەرێک بۆ بەرەنگاری لە گەڵ داعش و مەترسییەک بۆ خەڵکی سیڤیل و هەروەها ئاسایشی ئەمریکا زانی.

جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا کردەوەکانی تورکیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای هەڕەشەیەک دژی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئەمریکا زانی.

بایدن لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکانی کۆنگرێس و سێنای ئەمریکا کە بە مەبەستی ڕاگەیاندنی دۆخی تایبەت سەبارەت بە سووریا ناردبووی، کردەوەکانی تورکیا لە ناوچەی ژێردەستی کوردانی سووریای تێکدەری ئاسایشی ناوچەکە زانی.

ئەو هەروەها وێڕای ئاماژە بە دۆخی سووریا، بڕیاری خۆی بۆ درێژ کردنەوەی دۆخی تایبەت لە سووریای بە کۆنگرێس و سێنا ڕاگەیاند.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس