سه شنبه ۴ آبان ۱۴۰۰

خەونە ڕەنگیەکانی منداڵانی مەریوانی لە سەر دیوارەکانی گالێری سوورەی سنە

هاوکات لە گەڵ ڕۆژی جیهانی منداڵان، پیشانگای گرووپی نیگارکێشی منداڵانی مەریوانی لە گالێری سوورەی پەردیسی سینەما بەهمەنی سنە کرایەوە.

زیاتر لە ٦٠ تابلۆی نیگارکێشی بەرهەمی منداڵانی تەمەن ٥ تا ١٢ ساڵی مەریوانی لەم پیشانگایەدا نمایش دەکرێت.

ئەم پیشانگایە تا ڕۆژی دووشەمە ١٩ی ەزبەر کراوەیە و خەڵک دەتوانن سەردانی بکەن. لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی پیشانگاشدا لە منداڵانی بەشداربوو ڕێز گیرا.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس