سه شنبه ۴ آبان ۱۴۰۰

کوژران و بریندار بوونی ٥ هێزی پۆلیسی تورکیا لە باکووری سووریا

لە ئاکامی هێرشێکی مووشەکی بۆ کاروانی هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە ناوچە داگیرکراوەکانی باکووری سووریا، ٢ هێزی پۆلیس کوژران و ٣ هێزی دیکەش برینار بوون.

ئاناتۆلی، میدیای فەرمی تورکیا وێڕای بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، یەپەگەی وەکوو بەرپرسی ئەم ‌هێرشە مووشەکیە ناساند بەڵام هۆکاری ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی تورکیا لە خاکی سووریای شرۆڤە نەکرد.

شیاوی ئاماژەیە تا ئێستا هیچ کەس یان گرووپێک بەرپرسیاریەتی ئەم هێرشەی نەگرتۆتە ئەستۆ.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس