سه شنبه ۴ آبان ۱۴۰۰

کچە کێشهەڵگری کوردستانی پلەی حەوتەمی جیهانی بەدەست هێنا

دوشنبه - 11 اکتبر 2021
کچە کێشهەڵگری کوردستانی پلەی حەوتەمی جیهانی بەدەست هێنا

پێشبڕکێیەکانی کێشی ٧٦ کیلۆی کچانی تازەلاوی جیهان بەڕێوە چوو و کچی کێشهەڵگری کوردستانی کە لەم ڕیکابەریانەدا بەشدار بوو، پلەی حەوتەمی بەدەست هێنا.

ریکابەریەکانی کێشهەڵگری قارەمانی تازەلاوانی جیهان بە میوانداری عەرەبستان بەڕێوە دەچێت و دوێنێ پیشبڕکێ دەستەی کێشی ٧٦ کیلۆی ژنان بەڕێوە چوو.

کیژان مەقسوودی کچی کێشهەڵگری کوردستانی کە لە گەڵ یانەی نەتەوەیی کێشهەڵگری ژنانی وڵات بۆ ئەم یاریانە نێردرابوو، ڕۆژی پێشوو لە پێشبڕکێیەکەدا بەشدار بوو و ریکۆردی ٧٠ کیلۆی بۆ خۆی تۆمار کرد و پلەی حەوتەمی تازەلاوانی جیهانی بەدەست هێنا.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس