والیباڵیستی مەهابادی وەکوو ڕاهێنەری یانەیەکی ئەورووپی هەڵبژێردرا
سهشنبه - 12 اکتبر 2021

ئاکۆ کەریمی والیباڵیستی مەهابادی و ڕاهێنەری نێودەوڵەتی والیباڵی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا وەکوو ڕاهێنەری والیباڵی یانەی لیوبلیناوالی دەستی بە کار کرد.

ئاکۆ کەریمی والیباڵیستی مەهابادی کە پێشینەی بەشداری لە لیگی قارەمانانی والیباڵی ئەورووپا وەکوو تەنیا ڕاهێنەری ئێرانی لە کارنامە دایە، ئەم جارە کاری خۆی وەکوو ڕاهێنەر لە لیگی یەکی ئەسلۆڤێنی دەست پێ کرد.
کەریمی هەروەها وەکوو ئاندامێکی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ئەم باشگا هەڵبژێردراوە و بەشێکی لەوێ کڕیوە.