دەنگەکانی ۱٤۰ بنکەی دەنگدان بە شێوەی دەستی دەژمێردرێت
پنجشنبه - 14 اکتبر 2021

کۆمیسیونی باڵای هەڵبژاردنی عێراق کاتی ژماردنی دەنگەکان بە شێوەی دەستی و ئەنجامی کۆتایی راگەیاند.

حەسەن سەلمان ئەلعەبووسی وتەبێژی کۆمیسیونی هەڵبژاردنی عێراق وتی: دەنگەکانی ۱٤۰ بنکەی هەڵبژاردن بە شێوەی دەستی دەژمێردرێن.
ئەو وتیشی: کۆمیسیونی هەڵبژاردن, ژماردنەوەی دەستی بنکەکانی ئەلکەرخ و ئەلرەسافە ئەمڕۆ دەست پێ دەکات.
ناوبراو داکۆکی کرد: پرۆژەی ژماردنەوەی دەنگەکان لە ماوەی یەک حەوتەدا کۆتایی دێت و ئەنجامی دەنگەکان رادەگەینرێت.