بەدوای دابەزینی بایەخی لیری تورکیا؛تواندنەوەی دراوەکان لە تورکیا بۆ فرۆشتنی کانزاکانیان
سهشنبه - 26 اکتبر 2021

بەدوای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە تورکیا، کانزای بەکارهێنراو لە دراوەکان لە نرخی دراوەکان زۆرتر بۆتەوە.

بەدوای دابەزینی بێ وێنەی بایەخی لیری تورکیا لە بەرانبەر دۆلار، نرخی کانزای بەکارهێنراو بۆ دراوەکان لە تورکیا، زیاتر لە خودی دراوەکانە. بۆیە توانەوەی دراوەکان لە تورکیا بۆ فرۆشتنی کانزاکانیان ڕوو ئەدات.
ڕۆژنامەی جمهووریەت نووسیویە بانکی ناوەندی تورکیا بۆ ساز کردنی دراو تووشی خەساری جیدی دەبێت. تێچووی بەرهەم هێنانی دراو بە شێوەیەکی بێ وێنە زیادی کردووە.
جگە لە کانزا بەکارهێنراوەکان، تێچووی بەرهەم هێنانی دراویش زۆرتر بۆتەوە. بۆیە بانکی ناوەندی بۆ بەرهەم هێنانی هەر دراوێک تووشی خەسارێکی بێ وێنە دەبێت.