جمعه ۱۲ آذر ۱۴۰۰

سەرکەوتنی جۆدۆکاری کوردستانی لە پێشبڕکێ پاڵەوانیی ئێران

سه‌شنبه - 26 اکتبر 2021
سەرکەوتنی جۆدۆکاری کوردستانی لە پێشبڕکێ پاڵەوانیی ئێران

ئەمیرحسێن سەرفەرازی جۆدۆکاری کوردستانی لە کۆتایی پێشبڕکێیەکانی جۆدۆی قارەمانی لاوانی ئێران پلەی دووەمی وەدەست هێنا.

ڕێکابەرییەکانی جۆدۆی قارەمانی و هەڵبژاردەی یانەی نەتەوەیی لاوان و تازەلاوانی وڵات لە تاران بەڕێوە چوو.

لە بەشی تازەلاوانی ئەم پێشبڕکێیانەدا ٢٠٥ جۆدۆکار و لە بەشی لاوان ٢٠٣ کەس بە نوێنەرایەتی ٢٧ پارێزگا لە ماوەی دوو ڕۆژدا پێکەوە ڕێکابەرییان کرد.

ئەمیرحسێن سەرفەرازی جۆدۆکاری کوردستانی لە کۆتایی پێشبڕکێیەکانی جۆدۆی قارەمانی لاوانی وڵات کە بە میوانداری تاران بەڕێوە چوو، بووە جێگری پاڵەوانی کێشی -۸۱ کیلۆی وڵات.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس