جمعه ۱۲ آذر ۱۴۰۰

فیلمی ئێرانیی دارگوێز لە هەرێمی کوردستان نمایش دەکرێت

نمایشی گشتیی فیلمی دارگوێز ڕۆژی ۴ی مانگی ۱۱ی ۲۰۲۱ بە شێوەی هاوکات لە پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک دەستپێدەکات.

دارگوێز چیرۆکی ڕاستەقینەی ژیانی تاڵ و پڕ لە نەهامەتی کەسێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی قادر مەولان پوور دەگێرێتەوە کە بنەماڵەکەی لە کارەساتی کیمیابارانی سەردەشتدا بەر چەکی کیمیایی دەکەون.

ئەم فیلمە ئێرانییە لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی فەجر لە تاران توانی خەڵاتی باشترین دەرهێنەر و باشترین ئەکتەر وەدەست بێنێت.

فیلمی دارگوێز یەکێک لە بەربژێرەکانی ئێران بووە بۆ ئەوەی وەک نوێنەری ئێران بچێتە ڕکابەریی ئۆسکاری ۲۰۲۱٫

کۆمپانیای مەستی فیلم دەیەوێت بە گرینگی دان بە خاڵە هاوبەشە فەرهەنگییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان و بە مەبەستی پەرەدان بە پەیوەندی فەرهەنگی و هونەری دوولایەن، فیلمە ئێرانییەکان لە هەرێمی کوردستان بڵاو کاتەوە.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس