بۆ تاوتۆی دۆخی ئاوی سنە؛وەزیری وزە سەردانی کوردستان دەکات
سهشنبه - 26 اکتبر 2021

نوێنەری خەڵکی کوردستان لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی سەبارەت بە خێرا کردنەوەی ڕەوتی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لە بەنداوی ئازدەوە بۆ پاڵاوتنخانەی شاری سنە جەختی کرد.

موحسن فەتحی لە دیدار لەگەل وەزیری وزە وتی: دۆخی نالەباری ئاوی خواردنەوەی سنە قبووڵ ناکرێت و پێویستە لە ئەو بارەوە پلان ڕێژی ورد بکرێت.
ناوبراو وێڕای دەربڕینی گلەی توند لە دۆخی نیگەرانکەری ئاوی خواردنەوە لە سنە نیسبەت بە خێرایی بەپەلە لە ڕەوتی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لە بەنداوی ئازاد بۆ پاڵاوتنگەی شاری سنە جەختی کرد.
هاوکات وەزیری وزە ڕایگەیاند بۆ چارەسەریی ئەمکێشەیە سەردانی سنە دەکات.