پنج شنبه ۷ بهمن ۱۴۰۰

وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند:مردن بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە کەمتر لە ٥٠ کەس لە ڕۆژدا

سه‌شنبه - 14 دسامبر 2021
مردن بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتە کەمتر لە ٥٠ کەس لە ڕۆژدا

بە پێی راگەیندراوی وەزارەتی تەندروستی، لە شەو و ڕۆژی رابردوودا ٢٧٠٦ کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا بوون و ٤٢ کەس گیانیان لە دەست داوە.

پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند: لە ڕۆژی رابردوو تا ئەمڕۆ ٢٢ی سەرماوەز، ٢٧٠٦ کەسی نوێ تووشی کۆرۆنا بوون کە ٤٤٢ کەسیان خەوێندراون.

بەم شێوەیە کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵات گەیشتە ٦ ملیۆن و ١٥٧ هەزار و ٥١٩ کەس. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٢ کەس بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا و کۆی گشتیی کۆچکردووان بە هۆی ئەم نەخۆشییە گەیشتە ١٣٠ هەزار و ٧٦٤ کەس.

ئەمڕۆ پاش ٥٦٦ ڕۆژ، ڕێژەی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە شەوڕۆژێکدا گەیشتۆتە کەمتر لە ٥٠ کەس.

تا ئێستا ٥ ملیۆن و ٩٧٥ هەزار و ٤٠٤ نەخۆشی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و ٣ هەزار و ٦٩ نەخۆشیش لە بەشی چاودێرییە تایبەتەکانی نەخۆشخانەکاندا خەوێندراون.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس