یکشنبه ۱۲ تیر ۱۴۰۱

لەلایەن پێنتاگۆنەوە ڕاگەیێندرا؛وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دانی بە بە پێشکەوتنی بەرنامەی مووشەکیی ئێران نا

سه‌شنبه - 14 دسامبر 2021
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دانی بە بە پێشکەوتنی بەرنامەی مووشەکیی ئێران نا

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دانی بە پێشکەوتنی توانایی مووشەکی بالسیتیکی ئێراندا نا.

جان کردبی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ناسراو بە پێنتاگۆن توانایی مووشەکی ئێرانی هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ڕاگەیاند.

جان کۆربی، وتەبێژی وەزارەیتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی خۆی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئەگەری هاویشتنی مووشەک لەلایەن ئێرانەوە وتی: ئەمریکا لە نزیکەوە دۆخەکەی لە ژێر چاوەدێری دایە.

کۆربی هەروەها وێڕای دانپێدانان بە پێشکەوتنی بەرنامەی مووشەکی بالستیکی ئێران لە ساڵانی دوایی، لە پاگەندەیەکدا ئەو پێشکەوتنەی هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئێمە و بەرژەوەندی ئەمنیەتی لە ناوچەکە وەسف کرد.

بە وتەی وتەبێژی پێنتاگۆن: ئێمە هەروەها دڵنیا دەکەینەوە کە توانایی پێویستمان بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆمانمان لە ناوچەکە هەیە و یارمەتیدەری هاوپەیمان و هاوبەشەکانی خۆمانیش دەبین کە هەر ئاوا بن.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس