خۆی وەکوو شاری نەتەوەیی “ڕایەخی ماسی دەرهەم” هەڵبژێردرا
یکشنبه - 19 دسامبر 2021

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە تۆمار کردنی نەتەوەیی خۆی وەکوو شاری نەتەوەیی "ڕایەخی ماسی دەرهەم" هەواڵی دا.

خەلیل جەباری لەم بارەوە وتی: ئەم دۆسیە لە پێنجەمین کۆبوونەوەی شورای ستراتیژیکی هەڵبژاردنی شار و گوندە نەتەوەییەکان لێک درایەوە و لە کۆتاییدا خۆی وەکوو شاری نەتەوەیی “ڕایەخی ماسی دەرهەم” تۆمار کرا.
ئەو وتیشی: تۆماری نەتەوەیی ڕۆڵی گرینگی لە ناساندن و پاراستنی ئەم جۆرە ڕایەخە هەیە و دەبێتە هۆی سەرمایەدانان لەم بوارەدا.
ناوبراو ڕایگەیاند: لە خۆی ٣٠ هەزار بەرهەم هێنەر و ٥٥٠٠ کارگەی ماڵی رایەخی دەستکرد چالاکن. هەموو ساڵێ ١٠٠ هەزار مەتری چوارگۆشە رایەخ لە خۆی بەرهەم دێت کە ٧٠ لەسەدیان لەم جۆرە ڕایەخەیە. سەرگوڵ ئارەش