یکشنبه ۱۲ تیر ۱۴۰۱

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پشتیوانی دارایی داعش دەدات

یکشنبه - 19 دسامبر 2021
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پشتیوانی دارایی داعش دەدات

ئەندامێکی باڵای مەجلیسی خۆسەری باکوور و ڕۆژاوای سووریا سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب ئەردۆغانی بە دابین کردنی پێداویستییە داراییەکانی داعش تۆمەتبار کرد.

حەسەن کۆچەر جێگری سەرۆکایەتی هاوبەشی باکوور و ڕۆژاوای سووریا ئەردۆغانی بە دابین کردنی پێداویستییە ماڵییەکانی داعش تۆمەتبار کرد.

کۆچەر لەم بارەوە وتی: دوڵەتی عێراق کە ئاڵاکەی لە شەنگال هەڵکراوە، کاتێ سەبارەت بە بوردومانی ئەم شارە لە لایەن تورکیاوە کاردانەوەیەکی نییە بە واتای ئەوەیە دەسەڵاتی بەرگری لە وڵاتەکەی نییە.

ئەو وتیشی: بەغدا و پارتی لە گەڵ تورکیا نایانەوێ سەربەخۆبوونی ئێزدییەکان بە ئەنجام بگات، ئەوان دەیانەوێ شەنگال دەسەڵاتی خۆی لە دەست بدات و ئێزدییەکان دیسانەوە کۆمەڵ کوژییان بۆ بکرێت.

ناوبراو پرسیاری کرد: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆچی لە بەرانبەر داعش بێدەنگە؟ شەنگال ناوچەیەکی سنووری تورکیا نییە و پێوەندی بە ئەوەوە نییە کەواتە بۆچی شەنگال بوردومان دەکات؟ تورکیا دەیەوێ کۆتایی بەو کارە بێنێت کە داعش دەستی پێ کرد. هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و عێراقیش کە دەیانوت دەبێ ڕێگری لەم کۆمەڵ کوژییە بکرێت، راوەستاون و بۆ ئەم کوشتارە دەڕوانن.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس