یکشنبه ۱۲ تیر ۱۴۰۱

کاردانەوەی ئێران بە گۆڕینەوەی زیندانییەکان لە سووریا

یکشنبه - 19 دسامبر 2021
کاردانەوەی ئێران بە گۆڕینەوەی زیندانییەکان لە سووریا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ئازاد کردنی زیندانییەکان لە سووریا، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە بۆنەی گۆڕینەوەی ڕفێندراوان و قۆڵبەست کراوان لە حەلەب، داکۆکی کردە سەر پێویستیی درێژە دان بەم کردەوە مرۆییە.

سەعید خەتیب زادە لەم بارەوە وتی: ئەم ئۆپەراسیۆنە ڕۆژی هەینی لە ژێر چاودێری ئێران و ڕووسیا و لە لایەن مانگی سووری سووریاوە بەڕێوە چوو و بەم شێوە ١٠ کەس ئازاد کران.

ئەو داکۆکی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران داوا لە لایەنە پێوەندیدارەکان دەکات بۆ ئاسانکاری و هاوئاهەنگی بە مەبستی گۆڕینەوەی زیاتری زیندانی هەوڵ بدەن.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: هەوڵ ئەدەین لە ڕێگای هاوکاری لە گەڵ مانگی سووری سووریا ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکانی لەم شێوە گەشە بدەین و لە ساز کردنی متمانە لە نێوا دوو لایەندا کاریگەر بین و ڕێخۆشکەری درێژەدان بەم کارانە بین.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس