پنج شنبه ۷ بهمن ۱۴۰۰

بە هاوکاری زانکۆی هایدلبێرگی ئاڵمان؛پرۆژەی کۆنینەناسی هەورامان بەڕێوە دەچێت

پنج‌شنبه - 23 دسامبر 2021
پرۆژەی کۆنینەناسی هەورامان بەڕێوە دەچێت

بەڕێوەبەری بنکەی جیهانی مەنزەری فەرهەنگی مێژوویی هەورامان لە بەڕێوەچوونی پرۆژەی هاوبەشی کۆنینەناسی سەردەمی مێژوویی هەورامان بە هاوکاری ئەم بنکەیە و زانکۆی هایدێلبێرگ هەواڵی دا.

پوویا تالب نیا لەم بارەوە وتی: پێویستیی لێکدانەوەی سیستەماتیکی ناوچە، پیویستی پێداچوونەوە و بەرهەم هێنانی راپۆرتەکانی سەردەمەکانی کۆنینەناسی، خوێندنەوە پسپۆڕانەکان بە پێی سەردەمە مێژووییەکان و زانیاری سەبارەت بە دۆخی مێژوویی ناوچەی هەورامان لە پێداویستییەکانی بەڕێوەچوونی ئەم لێکۆڵینەوە بوو.

ئەو وتیشی: بەرنامەی پێویست بۆ خوێندنەوە کۆنینەناسانەکان و مێژووی هەورامان بە پێی مەبەستە بەرزەکانی بنکەی جیهانی هەورامان لەم پرۆژەدا شوێنگیری دەکرێت.

ناوبراو هەروەها لە بەرهەم هێنانی ٢٠ دۆسیەی تۆمارکراوی مێژوویی و دیاریکردنی سنووری قەڵا مێژووییەکانی ناوچەی لەم پرۆژە هاوبەشەدا هەواڵی دا.

تالب نیا ڕاشیگەیاند: ئەم پرۆژە یەکەمین لێکۆڵینەوەی پسپۆڕانەیە کە بە پێی قۆناغی فەرهەنگی و بە وەرگرتنی مۆڵەت لە توێژینگەی میراتی کەلتووری بەڕێوە دەچێت.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس