یکشنبه ۱۲ تیر ۱۴۰۱

کۆبوونەوەی داهاتووی ئاستانە لە تاران بەڕێوە دەچێت

پنج‌شنبه - 23 دسامبر 2021
کۆبوونەوەی داهاتووی ئاستانە لە تاران بەڕێوە دەچێت

ڕاوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەڕێوەچوونی دانیشتنی داهاتووی ئاستانە لە تاران هەواڵی دا.

بە گوێرەی هەواڵدەریی تاس، عەلی ئەسغەر خاجی راوێژکاری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ڕووسیا، ئێران و تورکیا لە سەر بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی داهاتووی ئاستانە لە تاران ڕێککەوتن.

ئەو وتیشی: خۆمان ئامادە دەکەین لە ساڵی داهاتوودا ئەم کۆبوونەوە بەڕێوە ببەین، ئەگەری زۆری هەیە ئەم کۆبوونەوە لە مانگی فێوریە یان مارس بەڕێوە بچێت.

پێشتر سەرۆک کۆمارەکانی ڕووسیا، ئێران و تورکی لە ١ی ژانویەی ٢٠٢١ کۆبوونەوەیەکی مەجازییان سەبارەت بە دۆخی سووریا بەڕێوە برد و سەبارەت بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی داهاتوو لە تاران بس و وتووێژیان کرد.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس