یکشنبه ۱۲ تیر ۱۴۰۱

وتەبێژی دەوڵەتی ئێران:پێوەندی ڕێگای ئاسنی ئێران بۆ عێراق پاش ٢٠ ساڵ جێبەجێ دەکرێت

پنج‌شنبه - 30 دسامبر 2021
پێوەندی ڕێگای ئاسنی ئێران بۆ عێراق پاش ٢٠ ساڵ جێبەجێ دەکرێت

وتەبێژی دەوڵەت وتی: لە دانیشتنی ئەمڕۆی شاندی دەوڵەتدا وەزیری ڕێگا راپۆرتی سەفەر بۆ عێراق و واژۆی ڕێککەوتننامەی پێوەندی ڕێگای ئاسنی دوو وڵاتی پێشکەش کرد.

عەلی بەهادوری لەم بارەوە وتی: لە دانیشتنی ئەمڕۆی شاندی دەوڵەتدا وەزیری ڕێگا ڕاپۆرتێکی لە سەفەر بۆ عێراق و واژۆی ڕێککەوتننامەی پێوەندی ڕێگای ئاسنی دوو ولات پێشکەش کرد. ئەم ڕێککەوتننامە لە راستیدا بە ئاکام گەیاندنی ئەم بابەتە بوو کە ٢٠ ساڵە بە هەمان شێوە ماوەتەوە.

ئەو وتیشی: ئایەتوڵا رەییسی لە دانیشتنی ئەمڕۆدا لە سەرکەوتنی دانوستان و شوێنگیری ٢٠ ساڵەی ئیران لە گەڵ عێراق سەبارەت بە پێوەندی ئەم ڕێگای ئاسنە ڕێزی گرت.

بەهادوری جەهرومی هەروەها وێڕای ئاماژە بە فەرمانی سەرۆک کۆمار بۆ ئەندامانی دەوڵەت، ڕوونی کردەوە: بە پێی ئەم فەرمانە ئەندامانی دەوڵەت دەبێ لە ماوەی یەک حەوتەدا بەرنامەیەک بۆ دیاریکردنی چارەنووسی کۆمپانیا دەوڵەتییە خەساردەرەکان دابڕێژن کە تێیدا سەبارەت بە بەرژەوەندی گەیاندن بەم کۆمپانیاگەلە بڕیار بدرێت.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس