تەنیا لە ماوەی مانگێکدا؛هەزار و ٣٣٤ ساڵ زیندان بۆ ٦٧ ڕۆژنامەوانی تورکیا دەرکرا
دوشنبه - 3 ژانویه 2022

راپۆرتی مانگانەی ئەنجومەنی ڕۆژنامەنووسان نیشانی داوە تەنیا لە یەک مانگی کۆتایی ساڵی پێشووی زایینی ٦٧ ڕۆژنامەوانی تورکیا حوکمی هەزار و ٣٣٤ ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپاوە.

تەنیا لە یەک مانگی کۆتایی ساڵی پێشووی زایینی دادستێنی تورکیا بۆ ٦٧ ڕۆژنامەوان داوای حوکمی هەزار و ٣٣٤ ساڵ زیندانی کردووە.
دەزگای داد لە شارە جۆربەجۆرەکانی تورکیا تەنیا بۆ ٦٧ ڕۆژنامەوان کە لە دادگادا ئامادە بوون، ئەم حوکمەی داوە. ئەم راپۆرتە هەروەها داکۆکی کردووە لە دواهەمین مانگی ساڵی ٢٠٢٢دا گوشار بۆ رۆژنامەوانان گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی خۆی.
٨ هەواڵنێر کە پرۆسەی لێپرسینەوەیان گەیشتۆتە کۆتایی، بە ١٤ ساڵ و ٨ مانگ و ١٥ رۆژ زیندان مەحکووم کراون.