پنج شنبه ۷ بهمن ۱۴۰۰

لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینی؛هاوردە کردنی ٨٤ هەزار دەزگا ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێگای سنوورە هاوبەشەکانی لە گەڵ ئێران

سه‌شنبه - 4 ژانویه 2022
هاوردە کردنی ٨٤ هەزار دەزگا ئۆتۆمبێل بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێگای سنوورە هاوبەشەکانی لە گەڵ ئێران

سەرۆکی ئەنجومەنی هاوردەکاران و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ی زایینیدا ١٠٧ هەزار ئۆتۆمبێل هاتۆتە نێو هەرێمەوە کە زیاتر لە ٨ هەزار دانەیان لە ڕێگای سنووری هاوبەش لە گەڵ ئێراندا هاوردە کراون.

مستەفا عەبدوڕەحمان لەم بارەوە وتی: هاوردە کردنی ئەم ئۆتۆمبێلانە لە ڕێگای سنووری حاجی عومران، ئیبراهیم خەلیل، باشماخ و پەرویزخانەوە بووە.

ئەو ڕاشیگەیاند: ٥٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە ڕێگای سنووری حاجی عومران، ٢٢ هەزار و ٣١٠ ئۆتۆمبێل لە ڕێگای سنووری باشماخ و ٢٠ هەزار و ٦٣٩ ئۆتۆمبێلیش لە سنووری ئیبراهیم خەلیل و ١١ هەزار و ٨٤٢ ئۆتۆمبێلیش لە سنووری پەرویزخانەوە هاتوونەتە نێو هەرێمی کوردستانەوە.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس