سه شنبه ۲۷ اردیبهشت ۱۴۰۱

کوژرانی ۱۱ سەربازی عێراقی بەهۆی هێرشەکانی داعش

شنبه - 22 ژانویه 2022
کوژرانی ۱۱ سەربازی عێراقی بەهۆی هێرشەکانی داعش

سەرچاوە عێراقییەکان لە کوژرانی 11 سەربازی ئەو وڵاتە لە هێرشی داعش بۆ سەر پارێزگای دیالە هەواڵیان دا.

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە زیاتر لە ۱۰ چەکداری داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەیی لە هێرشێکی کوتوپڕدا هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە. لە ئەو هێرشەدا ۱۱ سەربازی ئەرتەش لەوانە ئەفسەرێک بە پلەی ستوانی کوژرا.

ئەو سەرچاوەگەلە زیادیان کرد کە هێزە یاریدەدەرەکان بۆ پشتیوانی لە ئەرتەش و وەدەرنانی تیرۆریستەکان چوونە شوێنی هێرشەکە و تەرمی سەربازەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستەوە.

ناوچەی عەزیم لە ۶۰ کیلۆمەتری باکووری باقوبە ناوەندی پارێزگای دیالە بەهۆی بۆشایی ئەمنی لە نێوان دوو پارێزگای دیالە و سەلاحەدین لە مەترسی هێرشەکانی داعشە.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس