دیمانەی کوردنامە لە گەڵ پالەوانی ڕومان نووسی کوردی لە کوردستانی ئێران / سەرگوڵ ئارەشنیو سەدە ڕوماننووسی کوردی له کوردستان

رۆماننووسی به‌ناوبانگی کورد دۆخی رۆمانووسی کوردی و خه‌سار و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کانی له ئاقاری ئه‌ده‌بياتدا له سه‌ره‌تای قه‌ڵه‌می رۆمانووسی کوردی تا ئێستاکه شرۆڤه‌کرد. عه‌تا نههايی رۆماننووسی به‌ناوبانگی کورد زايينهی 1339 له شاری بانه، پارێزگای کوردستانه. عه‌تا نههايی خاوه‌ن سێ کورته چيرۆک و سێ رۆمانی کوردييه که به زاراوه‌ی سۆرانی نووسراوه. هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رهه‌می رۆمانووسانی ئێرانی وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی کوردی و چه‌نده‌ها وتاری به‌نرخی له‌سه‌ر فه‌ن و له‌وری رۆمانووسی و ره‌خنه‌ی به‌رهه‌مه داستانييهکان له گۆڤاره به‌ناوبانگه ئهدهبييهکانا له چاپ دراوه. عه‌تا نههايی که به‌رپسی کۆڕی زانستی زمانی کوردی ئێرانه، له ساڵی 1384 له لايه‌ن ناوه‌ندی بڵاوگه‌ی ئاراسه‌وه له کوردستانی باشوور وه‌کوو نووسه‌ری لێهاتوو هه‌ڵبژێردرا و خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی ئاراسی پێشکه‌ش کرا. هه‌روه‌ها له دوازدهههمين فستيڤاڵی ئه‌ده‌بی گه‌لاوێژ له ساڵی 1387 که له سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو خه‌ڵاتی لێهاتوويی "هه‌ردی" به‌ده‌ست هێنا. "زريکە"، "تەنگانە"، "ئەو باڵندە بريندارەکە منم " سێ کۆمهڵهچيرۆکو "گوڵی شۆڕان"، "باڵندەکانی دەم با" و "گرەوی بەختی هەڵالە" سێ رۆمانی کاک عه‌تا نههاييه. "شازادە ئيحتيجاب"، "بارۆنی سەر دارەکان"، "قەسابخانەی ژمارە 5"، "دادگايی"، "کۆشک"، "ژيانی ڕاستەقينەی ئاليخاندرۆمايتا"، "نەمريی" و ... ئه‌و رۆمانانه‌ن که له نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی جيهان به قه‌ڵه‌می زێڕينی ئه‌م رۆماننووسه ناوداره‌ی کورد وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر زمانی کوردی. درێژه‌ی ئه‌م ديمانه‌يه له‌گه‌ڵ رۆمانووسی به‌ناوبانگی کورد....
ده‌سپێکی رۆماننووسی له جيهاندا له که‌ی بوو؟
رۆمان و چيرۆک دوو جۆری ئه‌ده‌بی سه‌رده‌می مودێڕنن که هه‌م له باری شارستانيه‌ت و هه‌م له روانگه‌ی جوگرافيايی جيهانه‌وه شوێنه‌واری سه‌ره‌کييان رۆژئاوايه و مهودايێکی زۆری خاياند که ئه‌م ره‌وته بگاته جيهانی رۆژهه‌ڵات. سه‌ره‌تای نووسينی رۆمان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی ۱۶ زايينی و سه‌ره‌تای نووسينی کورته چيرۆک ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆتايی سه‌ده‌ی ۱۸ و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ۱۹٫ نووسه‌رانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات سه‌رنجێکی هه‌ره زۆريان داوه‌ته ئه‌م دوو جۆره رهوايهته نوێيه له سه‌ده‌ی بيستی زايينی سه‌ره‌تا له وڵاتانێ ده‌ستی پێ کرد که مێژينهيهکی به‌رچاويان له ئه‌ده‌بيات دا بووه و باشتر چوونه‌ته جه‌رگه‌ی نوسين و ده‌روازه‌ی ئه‌ده‌بياتی خۆيان به‌ره‌و دنيای مودێڕنيته ئاوه‌ڵا کرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ی راستی بێت دێر هاتنی ره‌وتی رۆمان نووسی بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵات به واتای ئه‌وه نييه که ئه‌م وڵاتانه هيچ مێژينهيهکی داستانييان نه‌بووه. له ته‌واوی وڵاتانی رۆژهه‌ڵات خهزێنهيێکی هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ند له رهواياتی کۆن و چيرۆکی زاره‌کی و هه‌ندێ جاريش نووسراوه هه‌يه که بريتييه له راز، حهکايهت، به‌يت و لاوک و هۆنينه‌وه. به‌ڵام جياوازيێکی ئه‌وتۆ هه‌يه له نێوان ئه‌م جۆره رهوايهتانه و رۆمان و کورته چيرۆک.
راز و حهکايهتهکان جيا له گرينگايهتی به‌رچاويان که به شێوهيێکی نه‌ريتی و ساده و ساکاره، به‌رهه‌می کولتۆری پێش مودێڕنيتهيه واته سه‌رده‌می کلاسيکن، ئه‌مه له حاڵێکدايه که رۆمان و داستان دوو ژانری ئه‌ده‌بی به‌ره‌ی هاوچه‌رخن. ژانرێکی عهقڵانييه که له سه‌ره‌تای ناسينی راستييهکاندايه. ئه‌م جۆره ئهدهبياتانه له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵ و تێکۆشانێک بۆ ناسين و تۆمار کردنی راستييهکان بووه. به‌ڵام به تێپه‌ڕ بوونی کات و خێرايي بوونی ره‌وتی گۆڕان له ئاستی هزر و ئه‌ندێشه‌دا و هه‌روه‌ها کاريگه‌ری ئه‌م ئاڵ و گۆڕيانه له‌سه‌ر مرۆڤ و کۆمه‌ڵگا و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی نووسه‌ران به‌م رهوايهته راستييانهسهرومهڕ نه‌بووه و ره‌وتی ئاڵ و گۆڕی ئه‌و دوو جۆره رهوايهتانه ئاڵۆزتر بووه.
سه‌ره‌تای ئه‌م دوو ژانره ئه‌ده‌بييانه له نێوان کورده‌کاندا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چ سه‌رده‌مێک؟
ئه‌م دوو ژانره ئه‌ده‌بييه به چه‌ند هۆکاره‌وه دێرتر گه‌يشتۆته ده‌ستی کورده‌کان. له روانگه‌ی مێژوونووسي له ئه‌ده‌بياتدا، ده‌سپێکی داستاننووسی له نێوان کورده‌کان ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دهيهکانی دووهه‌م و سێهه‌می سه‌ده‌ی رابردووی زايينی. تا راده‌يه‌ک هاوکاته له‌گه‌ڵ ده‌سپێکی داستاننووسی به زمانی فارسی، تورکی و عه‌ره‌بی، به‌ڵام به بڕوای من داستان و رۆمانی کوردی به شێواز و چۆنيه‌تی له‌بار و پێوه‌ری نوێ، له سه‌ره‌تای نيوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی هاوچه‌رخ سه‌ری هه‌ڵداوه و له سی ساڵی رابردوودا ره‌وتی پێشکه‌وتنی گرتۆته‌به‌ر. ئه‌گه‌ر داستان و رۆمان به‌م پێوه‌رانه له نێوان کورده‌کاندا دێر سه‌ری هه‌ڵداوه ئه‌مه ره‌وتێکی سروشتييه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی کێشه و گرفتێ که‌کورده‌کان له سه‌د ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵيا رووبه‌ڕو بوون و هه‌ر جۆره چالاکیێ به تايبه‌ت له‌مه‌ڕ فه‌رهه‌نگ، زمان و ئه‌ده‌بياتی کوردی له‌و وڵاتانه‌ی که کوردي تێدا ئهژي قه‌ده‌غه بوو و به‌ربه‌ره‌کانی زۆری له‌گه‌ڵ ئه‌کرا.
ئێمه له‌رێگای زمان و ئه‌ده‌بی فه‌رمی ئه‌م وڵاته‌وه واتا زمان و ئه‌ده‌بی فارسی، عه‌ره‌بی و تورکی، داستان و رۆمانمان ناسيوه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش به هۆی ژيان له په‌راوێزی ئه‌م کۆمه‌ڵگايه‌دا دێرتر له‌گه‌ڵ مودڕنيته و لايه‌نه‌کانی ئاشنا بووين. ئه‌وه‌ی راستی بێت کێشه و گرفتی کولتوری و زمانی ئێمه ته‌نيا به سه‌د ساڵی رابردوو به‌رته‌سک ناکرێت، ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بياتی داستانی پێوهنديداره ئه‌وه‌يه که ئه‌ده‌بياتی کوردی له رابردوود‌دا زۆرتر زاره‌کی بووه. هه‌رچه‌ند ئه‌ده‌بياتی نووسراوه‌ی کوردی به تايبه‌ت شيعری کلاسيکی ئێمه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و به‌رچاوه به‌ڵام په‌خشانی کوردی مێژويهکی زۆر دوور و درێژی نييه که ئه‌مه‌ش يه‌کێکی ديکه‌يه له کێشه‌کانی به‌رده‌م داستان نووسی کوردی که تا ئێستاش له کۆڵی ئه‌ده‌بياتی داستانی نه‌بۆته‌وه.
هۆکاره سه‌ره‌کييه‌کانی نه‌بوونی مێژينهی دوور بۆ په‌خشان چييه؟
زمان جيا له کاردای وت و وێژی، هه‌ندێ کاردای ديکه‌ی ههي. که بريتييه له کاردای ئه‌ده‌بی، فێرکاری، فه‌رمی، ئايينی و… زمانی کوردی له سه‌ده‌کانی رابردوو به‌ر له سه‌رده‌می مودێڕن جيا له سه‌رده‌می مودێڕن جيا له کاردای وت و وێژ، ته‌نيا کاردای شيعريان هه‌بووه. هه‌ندێ له نوسراوه ئايينييهکانی رابردوويش به زمانی شيعری بووه. نه‌بوونی کاردای¬تر وه‌کوو ديوان پێوه‌ندی هه‌يه له‌گه‌ڵ چۆنيه‌تی باری رامياری و کۆمه‌ڵايه‌تی و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆ که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌تانه لێره‌دا ناکرێت. له سه‌رده‌می نوێيدا کۆمه‌ڵگای کوردی تووشی گۆڕان و دابه‌شکردن بووه.
له ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ی که کوردی تێدا ئهژين، زمانی فێرکاری، فه‌رمی و غه‌يری فه‌رمی ئه‌م وڵاتانه بووه و کورده‌کان يان مافی خوێندن و نووسين به زمانی دايکييان نه‌بووه يان ئه‌گه‌ر ئه‌و مافه‌يان پێ درا بووه ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی زۆريان له به‌ر پێدا بووه. بۆ نموونه له ئێران‌دا تا به‌ر له شۆڕشی ئێران نووسين و خوێندنی کوردی قه‌ده‌غه بوو و له پاش شۆڕشي ئێرانيش به ته‌واوی ئه‌و مافه‌يان پێ نه‌درا بۆ بڵاوکردنی بهرههمهمهکان و هێشتا فێرکاری به شێوه‌ی فه‌رمی له ئێران‌دا خوليايه.
له‌وه‌ها دۆخێک‌دا له رابردوو چ له رابردوو و چ ئێستاکه‌ش هه‌بوونی مێژينهی دوور و درێژ بۆ په‌خشان دوور له چاوهڕوانييه. ته‌نانه‌ت ئه‌م راده لهپهخشانی کوردی و مێژينهی زۆرتر له سه‌د ساڵی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ش هه‌وڵ و تێکۆشانی دڵسۆزانی ئه‌ده‌بيات بووه.
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی رۆمانی کوردی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چ سه‌رده‌مێک؟
رۆمانی کوردی له ده‌يه‌ی شه‌ستی سه‌ده‌ی بيسته‌م به”ژانی گه‌ل” نووسراوه‌ی ئيبراهيم ئه‌حمه‌د له ئه‌ده‌بياتی کوردي‌دا سه‌ری هه‌ڵدا و له ده‌يه‌ی ۸۰ دواتريش له‌باری چه‌ند و چۆنيهوه به شێوهيێکی به‌رچاو گه‌شه‌ی کرد. کۆمه‌ڵگای کوردی له سه‌ره‌تای ده‌يه‌ی هه‌شتا له کوردستانی ئێران‌دا و پاشان له کوردستانی عه‌راق و تورکيه له ژێر کاريگه‌ری ئاڵ و گۆڕييهکانی جيدی رامياری و کۆمه‌ڵايه‌تی و فيکری و کولتوری ئه‌م وڵاتانه‌دا به‌ره‌به‌ره گۆڕانکاری به‌سه‌ردا دێت و به‌ستێنی ئه‌م گه‌شه و نه‌شه به‌رچاوانه به‌پێچه‌وانه‌ی کێشه‌کانی رابردوو که له‌سه‌ر رێگه‌ی په‌ره‌پێدانی کولتۆری و بووژاندنه‌وه‌ی زمان بووه، له‌به‌ر ده‌ستی نووسه‌ران بووه.
يه‌که‌م کۆمه‌ڵه داستانێ که له کوردستاندا بڵاو بووه‌وه کامه؟
هه‌روا که پێشتر گوتم تا به‌ر له شۆڕشی ئێران شاعيران و نوسه‌رانی کورد بووزی ئەوهيان نه‌بوو که به‌رهه‌مه‌کانيان به زمانی کوردی له نێو ئێران‌دا له‌چاپ بده‌ن. به‌م بۆنه‌وه به ناچاری رێگه‌ی دووره وڵاتی و ههندهرانيان گرته‌به‌ر و به‌رهه‌مه‌کانيان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌چاپ دا. يه‌که‌م رۆمانی کوردی به قه‌ڵه‌می نوسه‌رێکی کوردی ئه‌م وڵاته خوالێخۆشبوو رهحيمی قازی و يه‌که‌م کۆمه‌ڵه چيرۆک به قه‌ڵه‌می خوالێخۆشبوو حه‌سه‌ن قرڵجی به‌ر له شۆڕشی ئێران، له کوردستانی عه‌راقدا بڵاو بووه‌وه. به‌ڵام له پاش شۆڕشی ئێران، يه‌که‌م کۆمه‌ڵه چيرۆک له ژێر ناوی “زريکه” به قه‌ڵه‌می خۆم و له ساڵی ۱۳۷۱ له وڵاتی خۆم، ئێران، له‌چاپ درا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌بێ ئاماژه به‌مه‌ش بکه‌م که له پاش شۆڕشی ئێران، يه‌که‌م رۆمانی کوردی به قه‌ڵه‌می فه‌تاح ئه‌ميری به ناوی “هاواره به‌ره” له ساڵی ۱۳۷۰ بڵاو بووه‌وه.
هه‌روا که ده‌زانين ئه‌م دوو جۆره ئهدهبياته دێر هاته نێو خوانی کورده‌کانه‌وه، جێ پرسياره که ئايا کورده‌کان ههوڵێکيان داوه بۆ تێپه‌ڕ بوون له قۆناغه‌کانی رۆماننووسی و مه‌کته‌به جۆراوجۆره ئهدهبیەکان؟
ژانره جۆراوجۆره‌کانی ئه‌ده‌بی و رۆمان له مه‌کته‌به‌کانی رۆمانتيسم، ناتۆراڵيسم، رياڵيسم و هتد هه‌تا داستان و رۆمانی شێوه‌زاری مودێڕن و دواتريش پۆست مودێڕن له رۆژئاوا به‌ره‌به‌ره سه‌ريان هه‌ڵدا. به‌ڵام به‌پێ سه‌رنجدان به‌وه‌ی که ئه‌م جۆره رهوايهته داستانييه دێر هاته نێو ئه‌ده‌بياتی ئێمه‌وه، نه بوز و نه‌ش ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان نه‌بووه که ئه‌م ئه‌زموون و تاقيکاريهمان هه‌بێت. که‌وايه جياوازيه‌کی هه‌ره به‌رچاو هه‌يه له نێوان ئه‌زموونی داستاننووسی و رۆمانووسی له نێوان ئێمه‌ی کورد و ره‌نگه بڕێکی تر له وڵاتانی رۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژئاوا.
ده‌سپێکی ئێمه به داستاننووسی و رۆماننووسی کاتێک بوو که رۆژئاوا ساڵه‌های ساڵ له نوسينی رۆمانی مودێڕن و شێوازی نووسينی رهوايهتی هزری تێپه‌ڕا بوو. به‌داخه‌وه ئێمه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ نه‌ڕه‌خساوه که داهێنه‌ری به‌رهه‌مێکی هه‌ڵکه‌وتوو و سه‌رنج ڕاکێشی مه‌کته‌به‌کانی جيهانی بين.
کورده‌کان چۆن توانييان له‌م قۆناغه تێپه‌ڕن؟
ئه‌ده‌بياتی کوردی له چوار جوگرافيای جياواز سه‌ری هه‌ڵدا و هاته به‌رهه‌م که تا ۱۰ ساڵ له‌مه‌و پێش پێوه‌ندی نێوان ئه‌م چوار لايه‌نه ده‌گمه‌ن بوو. ئه‌م دۆخه هه‌رچه‌نده بووه هۆی ئه‌وه‌ی کاريگه‌ری ناله‌بار له‌سه‌ر ئه‌ده‌بياتی هاوچه‌رخ دا‌نێت به‌ش به‌حاڵی خۆيشی جوراوجۆری و ته‌شنه‌کردنی ههمهلايهنهی داوه‌ته ئه‌ده‌بياتی داستانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌ر شوێنێ له‌م ناوچه جوگرافياييهدا نووسه‌رانی کورد له ژێر کاريگه‌ری زمان و ئه‌ده‌بياتی ده‌سه‌ڵات بووه و کتێوخانهی ئه‌و وڵاتانه‌يان له‌به‌رده‌ستدا بووه.
که‌وايه، هه‌روا که گوتم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه دێر ئه‌و هه‌له‌مان بۆ ره‌خسا که بينه نێو جه‌رگه‌ی نووسينی به‌رهه‌می داستانه‌وه، ئه‌زموونێکی ناتهواويشمان له‌م باره‌وه هه‌يه. بۆ نموونه ئێمه هيچ چيرۆک و رۆمانێکی رياليستی به‌رچاومان نييه. زۆربه‌ی ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی که له ژێر ئه‌م ناوه و هه‌روه‌ها سهمبوليستی يان سوورياڵی نووسراوه ساده و سهرسهرييه. ئه‌م که‌م و کۆڕيه بووه هۆی ئه‌وه‌ی که له ده‌يه‌ی هه‌شتا به‌و لاوه کاری نووسه‌رانێ که به ته‌مای ئه‌وه بوون به‌رهه‌مێک به پێوه‌ری داستانی نوێ بنووسن تووشی کێشه و گرفتی زۆر بن. به بڕوای من سه‌ره‌کی¬ترين کێشه‌ی ئه‌ده‌بياتی داستانی ئێمه ئه‌وه‌يه که له مه‌کته‌به ئهدهبييهکان به تايبه‌ت رياليستی خاوه‌ن به‌رهه‌م نه‌بووين. هه‌ڵبه‌ت ئه‌بێ ئاماژه به‌وه بکرێ که ئێمه نه‌مانده‌توانی و ناتوانين له ده‌سپێکی ئه‌ده‌بياتی داستانی ده‌سپێ بکه‌ين، ناچارين درێژه پێده‌ری ره‌وتی نووسه‌رانی ديکه له وڵاتانی ديکه بين. هه‌ر ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی کاری ئێمه ئه‌سته‌م بکاته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش سه‌رکه‌وتنی ئێمه له باری داستان نووسی به‌رچاوتر بکاته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵ و گۆڕێکی ئه‌وتۆ له گۆڕه‌پانی ئه‌ده‌بی داستان نووسی کوردی روو بدات چارە چييه؟
نووسينی داستان و رۆمان هزر و بيرمه‌ندی و زانياری زۆری ئه‌وێ که به‌خته‌وه‌رانه له سه‌ده‌ی بيست و يه‌ک بووزی ده‌سڕه‌سی به‌م پێوه‌رانه بۆ هه‌مووان و ته‌نانه‌ت کورده‌کانيش هه‌يه. ئێمه ئه‌مڕۆکه زۆرتر له هه‌ميشه له‌گه‌ڵ ئه‌ده‌بياتی جيهان و ره‌وتی پێشکه‌وتنی ئاشناين و له تايبه‌تمه‌ندييه‌کانی ئه‌م جۆره ئهدهبياته بهخهبهرين. که‌وايه ئه‌بێ هه‌وڵ بده‌ين زانياری خۆمان زۆرتر له‌سه‌ر مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای خۆمان وه‌ده‌ست بهێنين. بۆ ئاڵ و گۆڕی له‌م بواره‌دا به‌ر له هه‌موو شتێ پێويست به هه‌وڵ و تێکۆشانی بێ چاوه‌ڕوانی و دڵسۆزانه‌ی نووسه‌رانه و لايه‌نگری کۆمه‌ڵگا له نووسه‌ران، که ئومێد ئه‌که‌ين هه‌ردوو تايبهتمهندييهکهمان هه‌بێت.
ئايا باشتر نييه که نووسه‌ران ته‌نيا کاريان نووسينی داستان و رۆمان بێت و وه‌رگێڕانه‌که‌ی بە وه‌رگێڕ بسپێرن؟
به‌ڵێ، زۆريش باشه… نووسين زۆر پێويسته، به‌ڵام ئه‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێين که وه‌رگێڕان پێويستی¬ترين بابه‌تی فه‌رهه‌نگييه بۆ کۆمه‌ڵگای ئێمه. نه ته‌نيا بۆ ئه‌وه‌ی که له‌م رێگاوه له‌گه‌ڵ نووسراوه غهيره کورديه‌کان ئاشنا بين به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگێڕان ئه‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی زمانی کوردی توشی کێشه‌وبه‌ره بێت. يه‌کێ له گرينگترين رێگه چاره بۆ نوێگه‌ری زمانی کوردی وه‌رگێڕانه.
مه‌به‌ست له نوێ کردنه‌وه و نوێگه‌ری زمان چييه؟
ئه‌مڕۆکه ئێمه له‌گه‌ڵ ديارده‌يه‌ک به ناوی مودێرنيتهدا هه‌ڵسووکه‌وتمان هه‌يه و بۆ ئه‌وه‌ی به باشی ئه‌م ههڵسووکهوتهمان به‌دی بێنين ئه‌بێ هه‌ندێ شت و مه‌کی پێويستمان له‌به‌رده‌ستدا بێت که گرينگترينيان زمانێکه که بووزی نووسين له هه‌موو بوارێک و راڤه‌کاری بير و هه‌ست و نه‌ستی مرۆڤی هاوچه‌رخی هه‌بێت. ئێمە ئێستاکه ناتوانين به زمانی ۵۰ ساڵ و ۱۰۰ ساڵ له‌مه‌و پێش و به زمانی لادێيی نووسراوهيێکی زانستی و فه‌لسه‌فی و به تايبه‌ت داستانی بنووسين. نوێگه‌ری له زمانی کوردي‌دا هه‌وڵ و کۆششێکه بۆ دامرکاندی ئاڵۆزی هزر و ئه‌ندێشه‌ی ئێمه له‌به‌رانبه‌ر مودێڕنيته و چوونه نێو جيهانی نوێ و مودێڕن بۆ به‌ربڵاو کردن و په‌ره‌پێدان و پێشکه‌وتنی زمان.
پێوه‌ری ئێوه بۆ هه‌ڵبژاردنی کتێبێک بۆ وه‌رگێڕان چييه؟
گرنگترين مه‌سه‌له چێژ و حه‌زی تاکهکهسيه، ئه‌و کتێبانه‌ی که من وه‌رم گێڕاوه‌ته‌وه يان به ته‌مام وهريبگێڕمهوه ئه‌و ده‌سته به‌رهه‌مانه‌ن که به‌ڕاستی چێز به‌خش بوون و له ماوه‌ی ئه‌م ۳۰ ساڵه کاريگه‌ري زۆريان له‌سه‌ر من داناوه. جيا له‌م مهسهلهيه، وا هه‌ست ده‌که‌م که کتێبخانه‌ی کوردی پێويستی به به‌رهه‌می داستانی و به تايبه‌ت رۆمان به شێوه‌زاری جۆراوجۆر هه‌يه. ئه‌وه‌ی که من وه‌رم گێڕاوه‌ته‌وه به‌رهه‌می نووسه‌رانی به‌ناوبانگی جيهانن. نوسهرانێ وه‌کو کافکا، کوندرا، کالۆينۆ، کورت فۆنی گات، يووسا و هاينريش بووڵ و هتد.
ئايا وه‌رگێڕان ده‌توانێ ده‌رفه‌تێک بێت بۆقهرهبوو کردنی که‌لێنی رۆمان و داستان له مه‌کته‌به ئهدهبييهکان که کورد له‌و مهکتهبانهدا ده‌ستيان نه‌بووه؟
هه‌ڵبه‌ت به پێ وه‌رگێڕانی به‌رده‌نگه کورده‌کان ئهتوانين به‌رهه‌می زۆری داستانی گرنگ و به‌رچاو له مه‌کته‌به جۆراوجۆره‌کان به زمانی دايکييان بخوێنينه‌وه. وه‌رگێڕانی باش به قه‌ڵه‌می وه‌رگێڕانی لێهاتوو و کارامه به جۆرێک ئه‌توانێ به‌رهه‌م خولقاندن بێت. وه‌رگێڕێکی لێزان له خولقاندنی به‌رهه‌مدا به‌شداره. هه‌ڵبه‌ت کێشه‌ی نه‌بوونی وه‌رگێڕی لێزان و لێهاتووشمان هه‌يه و ئه‌مه‌ش باس و بابه‌تێکی جيايه که به زۆری راڤه کراوه.
به‌ڕای ئێوه کێشه‌ی سه‌ره‌کی رۆماننووسی کوردی چييه؟
سه‌ره‌کی¬ترين کێشه له ئه‌ده‌بيات و نووسراوه‌ی کوردی به گشتی ناله‌بار بوونی دۆخی زمانی کوردييه. زمانێ که هێشتا له فێرکاری فه‌رمی وڵات هيچ به‌شێکی نييه و به‌ڕێوه‌به‌ر و سه‌رپه‌رشتێکی نييه. زمان و ئه‌ده‌بياتێ که هێشتا خه‌ڵکه‌که‌ی فێر نه‌کراون پێی بنووسن و بخوێننه‌وه. بهرههمانێ که هێشتا به شێوه‌ی جيدی کێشه‌ی بڵاوکردنه‌وه و ته‌نانه‌ت کێشه‌ی بهردهنگيان هه‌يه. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش نه‌بوونی بزوێنه‌ر و ورووژێنهرێک بۆ نووسه‌ران و کێشه‌ی نه‌زانين و… من له زۆر شوێندا ئه‌م که‌لێنانه بهئاپۆڕ و کاره‌ساتێک ناو ئه‌به‌م و پاتە کردنەوەیان لێرەدا بەردەنگەکانم وەڕەز دەکات.
سه‌رگوڵ ئارش