سه شنبه ۱۵ آذر ۱۴۰۱

هیچ دیمەنێکی کوردستان دووپات نابێتەوە

سه‌شنبه - 29 مارس 2022
هیچ دیمەنێکی کوردستان دووپات نابێتەوە

"لە شاری ئەهوازەوە هاتووین، بەڕاستی قسەی تێدا نییە. رێگەکەمان لە کامێرانەوە بوو بەرەو پاڵنگان، لەوێشەوە چووینە مەریوان و هەورامان و ئێستاش کە لە سنەین. هیچ دیمەنێکی کوردستان دووپات نابێتەوه"

کردستان زیبا مجموعه عکس از طبیعت کردستان

کوردنامه؛ ئەمساڵ دیمەنەکانی شاخ و سرووشتی پارێزگای لۆڕستان و ناوچەی هەورامان لە پارێزگاکانی کوردوستان و کرماشان، کە بۆ زۆربەی هاووڵاتیانی ئێران نامۆیە، لە پشووەکانی نەورۆزدا بوونە هۆکارێک بۆ پەلکێشکردنی گەشتیاران.

گەشتیارێکی ئێرانی دەڵێت، “یەک لە جوانترین رووبارەکانی ئێرانە، کە لە شاری خوڕەمئاوا و لە پارێزگا جوانەکەی لۆڕستانە. لە دەوروبەری هەم دار هەیە، هەم کێوی لێیە، خۆیشی تاوەکو دڵ حەزدەکات جوانە”.

گەشتیارێکی دیکە ئاماژە بەوە دەکات، “لە شاری ئەهوازەوە هاتووین، بەڕاستی قسەی تێدا نییە. رێگەکەمان لە کامێرانەوە بوو بەرەو پاڵنگان، لەوێشەوە چووینە مەریوان و هەورامان و ئێستاش کە لە سنەین. هیچ دیمەنێکی کوردستان دووپات نابێتەوە”.

عەمارەتی خەسراوای سنە، بینایەکی مێژوویییە و بووەتە هۆی پەلکێشکردنی زیاتری گەشتیاران.

یەکێک لە گەشتیارانی ئێران لەبارەی بینا مێژووییەکەوە دەڵێت، “بینایەکی زۆر سەرنجڕاکێشە، سەرەتا کە دێیتە ژوورەوە، چاوت بەو پەیکەرانە دەکەوێت، نموونەیان زۆر کەمە. ئەوانەی ئەم پەیکەرانەیان دروستکردووە هونەرمەند بوون. لێرە مەستوورەشم ناسی کە گوایە لەم بینایە دانیشتووە و خۆشحاڵم کە توانیم ئەو خاتوونە کوردە بناسم”.

دوای دوو ساڵ بەسەر بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ئەمساڵ رێژەی هاتنی گەشتیار بۆ کوردستان ۲۰ بۆ ۳۰% زیاتر بووە لە ساڵی رابردوو. ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەندێک لە رۆژانی پشووی نەورۆز، لە هەندێک لە پارێزگاکان کەشوهەوا سارد و تاوەکو ئاستی بەفربارین چووە.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتیاریی پارێزگاکان، هەرکام لە پارێزگاکانی کرماشان و کوردستان سەردانی یەک ملیۆن و ۵۰۰ هەزار گەشتیاری بۆ تۆمارکراوە و ۳۳ هەزار گەشتیاریش لە سنوورەکانی ئەو دوو پارێزگایەوە سەردانی کوردستانی عێراقیان کردووە.

لە گەرووی کافرییە لە ناوچەی بەدرەی پارێزگای ئیلام، رووبارێک لەنێو دڵی شاخێکدا ژمارەیەک گەشتیاری لەخۆی کۆکردووەتەوە کە بەجۆرێک سەرسامن بە سرووشتەکەی؛ بەڵام زۆربەی ئەو گەشتیارانە گلەیی لە نەبوونی خزمەتگوزاری و پێ ڕانه گەیشتن بە شوێنێکی گەشتیاریی وا دەکەن.

گەشتیارێک دەڵێت، “رێگەی گەیشتن بەم گەرووە جوانە بەڕاستی سەخت بوو، زۆر جێی داخە. بە هەر ئۆتۆمبێلێک ناتوانی بگەیتە ئێرە”، گەشتیارێکی دیکە گلەیی هەیە و دەڵێت، “شوێنێکی گەشتیاریی تایبەتە، بەڵام بەداخەوە توالێتێکیان بۆ دروست نەکردووە”.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس