سه شنبه ۱۵ آذر ۱۴۰۱

وتووێژی تەلەفونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق

فواد حسێن وێڕای پێشکەش کردنی باسێک لەسەر گۆڕانە ناوخۆییەکانی عێراق، ئاماژەی بۆ دۆخی رووسیا و گۆڕانەکانی ئۆکراین کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لەم وتووێژەدا داکۆکی کردە سەر رێگاچارەی دیپلۆماتیک بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی ئۆکراین.

دوو لایەن لەم وتووێژەدا وێڕای لێکدانەوەی دواهەمین کردەوەکان بۆ جێبەجێ کردنی خێرای رێککەوتنەکانی پێشوو، داکۆکیان کردە سەر بەڕێوەچوونی جیدی ئەو رێککەوتنانە.

ئەمیرعەبدوڵاهیان هاوتای عێراقی خۆی بۆ سەفەر بۆ ئێران بانگهێشت کرد کە لە لایەن فواد حسێنەوە پێشوازی لێ کرا.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس