سه شنبه ۲۷ اردیبهشت ۱۴۰۱

دانمارک منداڵانی داعش لە کوردستانی سووریا دەباتە دەرەوە

سه‌شنبه - 12 آوریل 2022
دانمارک منداڵانی داعش لە کوردستانی سووریا دەباتە دەرەوە

وەزیری دەرەوەی دانمارک دەڵێت خەریکی بەرنامە داڕشتن بۆ گەڕاندنەوەی ٥ منداڵی خەڵکی ئەم وڵاتە لە کەمپەکانی کوردی سووریایە بەڵام لە ڕادەست کردن بە دایکیان بە هۆی ئەندامێتی لە داعش ڕێگری دەکات.

گۆڤاری پوورئەکتیڤ لە خواستی دانمارک بۆ گەڕانەوەی ٥ منداڵ لە ئوردوگاکانی ژێردەستی کوردەکانی سووریا هەواڵی داوە کە دایکی ئەوان لە ساڵی ٢٠١٤ چوونەتە نێو گرووپی داعشەوە.

چیە کوفود وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە رایگەیاندووە: خەریکی بەرنامە داڕشتن بۆ گەڕاندنەوەی ٥ منداڵی خەڵکی ئەم وڵاتە لە ئوردوگاکانی ژێردەستی کوردەکانی سووریایە بەڵام لە ڕادەست کردن بە دایکیان بە هۆی ئەندامێتی لە داعش ڕێگری دەکات.

ئەو داکۆکی کردووە: گەر دایکەکانیان بگەڕێنەوە دانمارک بە هۆی پێوەست بوونیان بە گرووپێکی تیرۆریستی لێپرسینەوەیان لێ دەکرێت و زیندانی دەکرێن.


پرینت اشتراک گذاری در فیسبوک اشتراک گذاری در توییتر اشتراک گذاری در گوگل پلاس