گیان لەدەستدانی لاوێکی ٢٥ ساڵەی مەریوانی بە هۆی بەربوونەوەی پاراگلایدێر
یکشنبه - 17 آوریل 2022

ڕۆژی پێشوو بە هۆی داکەوتنی پاراگلایدێر لە زرێباری مەریوان، لاوێکی ٢٥ ساڵان گیانی خۆی لەدەست دا و فڕۆکەوانی پاراگلایدێرەکەش بریندار بوو.

بەرپرسی ئەنجومەنی وەرزشە ئاسمانییەکانی مەریوان لەم بارەوە وتی: فڕۆکەوانی ئەو پاراگلایدێرە کە لە زرێباردا داکەوت، خاوەن مۆڵەتی فڕۆکەوانی نەبووە و بەداخەوە لاوێکی مەریوانی بەم هۆیەوە گیانی لەدەست دا.
کامران رەحیمی وتیشی: ئەم رووداوە رۆژی پێشوو رووی داوە و بەم هۆیەوە لاوێکی ٢٥ ساڵان گیانی لەدەست دا و فڕۆکەوانی پاراگلایدێرەکەش بریندار بوو و بۆ نەخۆشخانە گوێزرایەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند: بەداخەوە لەم رووداوەدا، فڕۆکەوانەکە بە هۆی نەبوونی لێهاتوویی باش لەسەر ئەم وەرزشە، دۆخی نەشیاوی کەشوهەوا و هەروەها جیهازاتی کۆن لە مەودای ٦٠ کیلۆمەترییەوە داکەوتووە.